شارەزایەکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تەل ئەبیب لە دۆسیەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە گوشار لە سەر بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین دابنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆئاف لیمۆر شارەزای سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە لە دۆسیەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس گوشار لە سەر ئەو بزوتنەوەیە دابنێت.
ناوبرا وتی کە ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە حەماس مەرجەکانی لە دۆسیەی دیلەکاندا قورستر بکات.
لیمۆر وتی: ئیسرائیل دەبێت نیگەران بێت لە بەر ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە شکستی هێناوە.
وتیشی کە سەرەڕای پێشبینی حکومەتی تەل ئەبیب، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرتی غەززە نەبووەتە هۆی لاوازبوونی بزوتنەوەی حەماس.