ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە دوناڵد ترەمپ هەوڵی درووستکردنی حیزبێکی نوێی سیاسی لەو وڵاتە دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە پاش ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی، دوناڵد ترەمپ هەوڵی درووستکردنی حیزبێکی نوێی سیاسی دەدات و ئەمەشی لە گەڵ ڕاوێژکاران و یاریدەدەرەکانیدا باس کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی ترەمپ ناوی پاتریۆت دەبێت و لە کەسە نزیک و یاریدەدەرەکانی پێک دێت و ئامانجەکەشی ئەوەیە کە پارێزەری لە هەژموونی خۆی لە پاش کۆتایی دەسەڵاتەکەی لە کۆشکی سپی بکات.