وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە پێشوازی لە پێشنیارەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ وتووێژی نێوان تاران و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وتی: ئێران پێشوازی لە بانگهێشتنامە و پێشنیارەکەی برام “محەممەد بن عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر” بۆ وتووێژی بەربڵاو لە ناوچەکەمان دەکات.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی: وەک چۆن کە بەردەوام جەختمان کردووەتەوە چارەسەری کێشەکان لە هاوکاری بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی هاوبەشی بەهێزدایە: ئاشتی، سەقامگیری، سەرکەوتوو، نەبوونی هەژموونی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا داوای لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس کردبوو کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژ بکەن.