جام کوردی:
باراک ئۆباما له کاتێکدا پێی ناوه‌ته کۆتا ساڵی سه‌رۆکایه‌تی خۆی که شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له جیهاندا ڕوویان له زیادبوون کردووه و ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ریی له سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مریکا ده‌بێت. متمانه‌ی گشتی به سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو به‌رده‌وام له ئاستێکی سه‌قامگیر بووه و له کاتێکدا که تیرۆریزم گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی گرنگی خۆی له ساڵی2001 به دواوه، دابه‌زیوه.
هه‌ل و مه‌رجی گشتی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کاته‌یه که ناوبراو سوێندی یاسایی خوارد. ئۆباما له کاتێکدا له ساڵی 2009 گه‌یشته ده‌سه‌ڵات که بیری له کۆتایی هێنان به ده ساڵ شه‌ڕی پڕ تێچووی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان و پێداچوونه‌وه له سه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کان و گۆڕینی ستراتیژی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ئۆقیانووسی ئارام ده‌کرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌مریکا له گه‌ڵ ڕکابه‌ری ژئۆپۆلیتیک و ئابوری وه‌ک چین ڕووبه‌ڕوویه.
له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌ری کۆماریخوازی ناوبراو جۆن مه‌ک کین (کۆنه سه‌ربازێکی پسپۆڕ له بواری ئاسایشی نیشتمانی) و ڕکابه‌ری هاوحیزبی خۆی هیلاری کلینتۆن (که‌سێک که ده‌نگی ئه‌رێنیی به شه‌ڕی عێراق دا ) ئۆباما وه‌ک کاندیدێک هاته گۆڕه‌پانه‌که که به باشترین شێواز هه‌ستی به خواست و داواکاری خه‌ڵک سه‌باره‌ت به گۆڕینی سیاسه‌ت و ستراتیژی جیاواز له گه‌ڵ سه‌رۆکی پێشتر ده‌کرد.
ئۆباما به ڕه‌شبینی له به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازیی ده‌ڕوانی و بیری له دیپلۆماسی و به‌شداری چه‌ند لایه‌نه‌ی له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی جیهان ده‌کرده‌وه. ناوبراو شه‌ڕی دژ به تیرۆری قاعیده و گرووپه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به‌ره‌و هێزی سه‌ربازی ساکارتر وه‌ک هێزه تایبه‌ته‌کان و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان گۆڕی.
ئۆباما به‌م لێکدانه‌وانه‌وه ده‌ستی به کاره‌کانی کرد که داهاتووی ئه‌مریکا به سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام و ئه‌مریکای لاتین باشتر دابین ده‌کرێت تا وه‌ک پۆلیسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ناکۆکی له گه‌ڵ ڕای گشتی
ئۆباما له کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ل و مه‌رجێک بووه‌ته‌وه که ڕای گشتی ئه‌مریکا له گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی هاوڕا نین. له کاتێکدا که سه‌رۆک کۆمار هه‌وڵ ده‌دات سه‌باره‌ت به تێڕوانینی له به‌رامبه‌ر ئامانجه‌کان و ئه‌وه‌ی که ئایا له ڕێگایه‌کی درووستدا هه‌نگاو ده‌نێن، وتووێژ بکات، هه‌ندێک ڕاپرسی هه‌یه که پیشان ده‌ده‌ن ڕای گشتی چیدی بڕوایان به کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان به‌رامبه‌ر به کێشه ئه‌منییه‌کان نه‌ماوه.
ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت ڕای گشتی ڕه‌زامه‌ند بکات هه‌وڵ ده‌دات بیسه‌لمێنێت پلانه‌کانی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران و گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا سه‌رکه‌وتوو بووه و کێشه‌کانی ئێستاش وه‌ک داعش چه‌ندان شکستی نه‌هێناوه.
زۆربه‌ی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا بۆ ساڵی 2016 توندڕۆن و خوازیاری هه‌ڵوێستی توندن له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی ئه‌مریکا. هیلاری کلینتۆن تا مارکۆ ڕوبیۆ له وتاره‌کانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه جه‌خت له سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ کێشه‌کانی داعش تا ڕووسیا ده‌که‌نه‌وه.
ساڵی کۆتایی
ئۆباما له کۆتا ساڵی خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا تووشی چه‌ندین کێشه بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانێت ئاماری نزمی ڕاپرسییه‌کان قبووڵ بکات، بۆی ئاسانتره که له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش خۆڕاگر بێت. له به‌رامبه‌ردا کۆشکی سپی پێویسته جه‌خت له سه‌ر پته‌وبوونی ده‌سکه‌وته گرنگه‌کانی سه‌رۆک کۆمار بکاته‌وه: ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران، ڕێکه‌وتنی تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له پاریس، ڕێکه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئۆقیانووسی ئارام و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتی کۆبا. ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بۆ میراتبه‌ری ناوبراو و په‌سه‌ندکردنی تێڕوانینی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گرنگ و مێژوویین.
ئه‌فغانستان: ئاسایشی ئه‌فغانستان له‌رزۆکه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئۆباما به ناچاری سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی له‌م وڵاته دوا خست. به هاتنی ساڵی 2016، تاڵیبان به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و به لاوازی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغان ڕه‌نگه ئۆباما بیر له زیاترکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکاته‌وه.
سوریا: شه‌ڕی ناوخۆیی درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ساری زۆری له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که ده‌بێت. دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا ڕه‌نگه پاش کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما بگاته ئاکام. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا شکست بێنێت یان سه‌قامگیری ئه‌رده‌ن و لۆبنان به‌ره‌و ڕه‌وشێکی ناله‌بار بڕوات، ڕه‌نگه ئۆباما به ناچاری هه‌نگاوی زیاتر سه‌باره‌ت به پشتیوانی له نه‌یارانی سیاسی ئه‌سه‌د و گرووپه چه‌کداره‌کان بکاته‌وه.
ئێران: موشه‌کی دوورهاوێژی ئێران کاریگه‌ریی له سه‌ر که‌شی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی داناوه. ئه‌ندامانی کۆنگرێس له ئێستادا سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌کۆڵنه‌وه که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران بمێنێته‌وه. به پێشنیاری زیاتربوونی گه‌مارۆ موشه‌کییه‌کان، ئۆباما مه‌ترسی له‌ناوچوونی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به گیان کڕیوه، ئه‌ڵبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا بژارده‌ی دیکه‌ی له به‌رامبه‌ر کۆنگرێسدا نییه.
ڕووسیا: مۆسکۆ له سه‌ر ئاستی جیهاندا کێشه بۆ ئه‌مریکا ده‌خوڵقێنێت و به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا، ڕۆڵی واشنتنی له ناوچه‌که دابه‌زاندووه. ئایا سه‌رۆک کۆمار هاوشێوه‌ی جۆرج بۆش که له ساڵی 2008 سه‌باره‌ت به جۆرجیا ڕووبه‌ڕووی ڕووسیا وه‌ستایه‌وه، له ساڵی 2016 و سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی پوتین ده‌بێته‌وه؟
داعش: سه‌رۆک کۆمار پرسی شه‌ڕی دژ به تیرۆر بۆ جێگره‌وه‌ی خۆی به جێ دێڵێت. به کوژرانی ئۆسامه بن لادن له ساڵی 2011 و هه‌وڵه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا له کوشتنی سه‌رکرده‌کانی قاعیده له سه‌رتاسه‌ری جیهان، متمانه‌ی گشتی به‌رز بوویه‌وه که ڕه‌وتی توندڕۆیی ئیسلامی به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سوریا و عێراق بوو به هۆی ئه‌وه‌ی تا سه‌رۆک کۆمار سیاسه‌تی به‌رگری وه‌ک یه‌که‌مایه‌تی وڵاته‌که‌ی دابنێت، هێرشه‌کانی پاریس و سن برناردینۆ په‌ره‌یان به‌م کێشه‌یه دا.
سه‌رۆک کۆمار ساڵێکی گرنگی له پێشدایه. ئۆباما ڕه‌نگه بیر له‌وه بکاته‌وه تا به زیاتربوونی سه‌رکه‌وتنه‌کانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، باشتر بتوانێت میراته‌که‌ی بپارێزێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ناوبراو کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نه‌بات، له جێی ئه‌وه‌ی که کردوویه‌تی له بیره‌وه‌رییه‌کاندا نامێنێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یکردووه له بیره‌وه‌ری دانیشتووانی ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهانیش ده‌مێنێته‌وه.
نووسه‌ر: ئاندرۆ بوون
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی