جام کوردی:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کێشه‌یه‌کی به ناوی هیتله‌ر هه‌یه. کاتێک که هه‌ینی ڕابردوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خواستی به‌هێزی ناوبراو له سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار پرسیاریان لێکرد و ئه‌وه‌ی که ئه‌م بابه‌ته به چه شێوازێک کاریگه‌ری له سه‌ر پێکهاته‌ی یه‌کگرتووی حکومه‌تی تورکیا داده‌نێت، ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا وتی: ” نموونه‌ی زۆر له جیهاندا بوونیان هه‌یه. ئێوه کاتێک له ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر ده‌ڕوانن، ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه “.
پاش ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که ئاراسته‌ی ناوبراو کرا، سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو له سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا به ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌نی ڕاگه‌یاندووه: ” نموونه‌ی باش و خه‌راپ بۆ سیسته‌مه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار هه‌یه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی گرنگی پاراستنی هاوسه‌نگییه‌کانه. ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه و به نموونه‌یه‌کی خه‌راپ له مێژوودا داده‌نرێت “. به‌رپرسێکی دیکه، نه‌یارانی سه‌رۆک کۆمار به چه‌واشه‌کاری تاوانبار کردووه. به‌ڵام به چه هۆکارێک ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر یه‌که‌م نموونه‌یه که به مێشکی ئه‌ردۆغاندا گه‌یشتووه؟
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان پاش ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌نکه‌ره و ته‌ل ئه‌بیب سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی پێنج ساڵه‌ی نێوانیان و هه‌روه‌ها شه‌پۆلێک له بابه‌ته‌کانی ڕۆژنامه‌کانی لایه‌نگری ئه‌ردۆغان وه‌ک ده‌یلی سه‌باح (ئینلیزی) و یه‌نی سافاک (تورک زمان) له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی ئیسرائیل‌دا هاتووه.
پاش لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هیتله‌ر، بۆ من گه‌لێک ئه‌سته‌مه که له ئیسحاق هالوا که ڕێ و ڕه‌سمی هانوکای له به‌شیکتاش به‌ڕێوه برد و یان کارن گرسۆن سارهوون، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی فه‌رهه‌نگی عوسمانی و تورکیا که به‌م دواییه له ده‌یلی سه‌باح ده‌نووسێت، به هۆی په‌یوه‌ندی گه‌رم و دۆستانه‌یان له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارێک که هه‌ندێک کات هیتله‌ری خۆش ده‌وێت تێ بگه‌م.
خاڵێکی گرنگ له‌م بواره‌دا په‌یوه‌ندی به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی له هاوینی 2014 هه‌یه که حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی دا که ئه‌ردۆغان له ئاپۆڕای لایه‌نگرانی له که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش، ڕه‌خنه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ڕه‌ت کرده‌وه و وتی: ” ئه‌وان (ئیسرائیلییه‌کان) به‌رده‌وام جنێو به هیتله‌ر ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ئێستادا بۆ دڕندهخۆیی پێشکه‌وتووترن. هه‌ندێک له ئه‌مریکییه‌کان ده‌پرسن له به‌رچی ئه‌ردۆغان به‌راوردێکی وه‌های کردووه. کێشه‌ی ئێوه چییه؟ ئێوه ئه‌مریکان، هیتله‌ر چه په‌یوه‌ندییه‌کی له گه‌ڵ ئێوه هه‌یه؟ “.
ئه‌م لێدوانانه له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه تونده، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن سه‌رکرده‌ی وڵاتێکه‌وه بێت که له ساڵی 1941 ڕێکه‌وتننامه‌ی نه‌بوونی شه‌ڕی له گه‌ڵ هیتله‌ر واژۆ کردووه و ئه‌گه‌رچی وته‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئیسرائیل وه‌لاوه بنێین، ده‌توانین سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ئه‌وان له غه‌زه وتووێژ بکه‌ین. من به ته‌نیا له گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشته‌ی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا و شه‌ڕی جیهانی دووه‌م کێشه‌م هه‌یه. چه‌ند که‌سی ئه‌مریکی له شه‌ڕی دژ به ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر کوژراوان؟
ئه‌ردۆغان پێشینه‌یه‌کی درێژی سه‌باره‌ت به‌م چه‌شنه لێدوانانه هه‌یه که پاشان ڕاشیده‌گه‌ێنێت که ویستم شتێکی دیکه بووه. ئه‌م لێدوانانه له نێو لایه‌نگرانی ئه‌ودا چیدی کڕیاری نییه، ئه‌مه‌ش من بۆ خولی سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما ده‌باته‌وه. له جولای ساڵی 2011 هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا به هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی نه‌شیاوی تورکیا له گه‌ڵ په‌یامنێران ڕه‌خنه‌ی له‌و وڵاته گرت. له مارسی 2013 جۆن کێری، ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغان گرت که ڕایگه‌یاندبوو زایۆنیسم ” تاوانێکی دژ به مرۆڤایه‌تییه “.
جن ساکی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی دایه‌وه که ” ئێوه ئه‌مریکین، هیتله‌ر چه په‌یوه‌ندییه‌کی له گه‌ڵ ئێوه هه‌یه “؟ به‌ڵام باشتر ئه‌وه بوو که وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێگری سه‌رۆک کۆمار و یان ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆمار وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانیان ده‌دایه‌وه.
لایه‌نگران و که‌سانی نزیک له ئه‌ردۆغان ڕه‌نگه بۆ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌باره‌ت به هیتله‌ر پاساو بهێننه‌وه، به‌ڵام ناتوانن ڕاستییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا، سه‌رکرده‌ی وڵاتێکی ئه‌ندام له ناتۆ که ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر به نموومه‌یه‌کی به‌هێزی سیسته‌مێکی سه‌رۆکایه‌تی ناو ده‌بات بسڕنه‌وه.
من ئه‌وه‌م بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه که به‌رپرسانی ئه‌مریکا وه‌ک هه‌میشه ده‌یانه‌وێت بڵێن ” ته‌نیا ته‌یب وه‌ک ته‌یبه “، یان ئه‌وه‌ی که ههنگاوێکی وه‌هایان ده‌بێت که ئه‌ردۆغان له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکات.
نووسه‌ر: ئستیڤن کوک
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی