سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری تورکیا و شاندی یاوەری وتی کە دەتوانین کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر عێراق بێنین.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەو چاوپێکەوتنە ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی بە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیای ڕاگەیاندووە عێراق نابێتە شوێنی هەڕەشەکردن لە تورکیا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەتوانێت کۆتایی بەو هەڕەشانەی بێنێت کە دەکرێتە سەری.
کازمی وتی کە دەتوانین سوپای عێراق لە سەرجەم ناوچەکان جێگیر بکەین.