جام کوردی:
دوو کتێبی نوێ به ناوه‌کانی ” نه‌قڵی کوردی ” و ” وته‌ی گه‌وره پیاوان ” له لایه‌ن نووسه‌رێکی شاری سه‌قزه‌وه له چاپ درا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م دوو کتێبه که له بواری وێژه‌یی گشتییه و له لایه‌ن بڵاوکراوه‌ی ” بیریار ” له چاپ دراوه، له نووسینی ” ڕه‌زا سهرسهیفی ” نووسه‌ری سه‌قزییه که تا ئێستا 7 کتێبی له چاپ داوه.
ناوه‌ڕۆکی کتێبی نه‌قڵی کوردی ڕه‌خنه و چیرۆکی کوردییه و کتتێبی وته‌ی گه‌وره پیاوان به وته‌ی که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کان و بیرمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ند بووه.
وێژه‌یی گشتی له‌و بوارانه‌یه که سهرسهیفی ته‌مه‌ن 46 ساڵه توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کات و چه‌ندین کتێبی دیکه‌ی به ناوه‌کانی ” دیاری “، ” په‌ندی پێشینیانی کوردی “، ” داب و نه‌ریتی کورده‌واری “، ” سه‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژووی کورد ” و ڕۆژنامه‌وانی کوردی ” هه‌یه.
قه‌زای سه‌قز له پارێزگای کوردستان سێ په‌خشانگا و بڵاوکراوه‌ی به ناوه‌کانی محه‌ممه‌دی، گوتار و بیریار هه‌یه. له حه‌فته‌ی ڕابردووش سێ کتێبی دیکه‌ی کوردی له لایه‌ن بڵاوکراوه‌ی گوتار ڕوونوێنی کرا.
سه‌قز له 190 کیلۆمه‌تری باکوری ڕۆژئاوای شاری سنه‌دایه.