سەرچاوەکانی سوریا ڕایانگەیاندووە کە 70 تیرۆریستی داعش بۆ بنکەی سەربازی تەنف لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە گوازراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە ئەمریکا 70 تیرۆریستی داعشی لە گرتووخانەکانی پارێزگای حەسەکە بۆ بنکەی سەربازی تەنف گواستووەتەوە.
ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی سانایان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا زۆربەی ئەو تیرۆریستانەی لە گرتووخانەی شاری حەسەکە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدایە، بۆ تەنف گواستووەتەوە.
بنکەی سەربازی تەنف کەوتووەتە ناوچە سنورییەکانی نێوان ئۆردن و عێراق و بە یەکێک لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا دادەنرێت.
بە وتەی سەرچاوەکان، ئەمریکا لە بنکەی سەربازی تەنف، درێژە بە پاڵپشتی لە تیرۆریستانی ناوچەکە دەدات و چەک و پێداویستی سەربازی بەوان دەدات و گواستنەوەی ئەو 70 تیرۆریستەش لە پێناو جێبەجێکردنی پیلانەکانی ئەو وڵاتەیە لە سوریا.