تاڤگەی پونەزار بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران دادەنرێت. ئەم تاڤگەیە کەوتووەتە پارێزگای ئەسفەهان.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر لە شاری فەرەیدون شار کە بە 2530 مەتر بەرزایی لە ئاستی دەریا بە بەرزترین شاری ئێران ناسراوە و لە 160 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ئەسفەهانە بەرەو ڕۆژئاوا بڕۆین، پاش تێپەڕکردنی گوندی چغیۆرت و دەربەند و لە ڕێگایەکی جوان و کوێستانی بە درێژایی 20 کیلۆمەتر دەگەینە پونەزار کە تاڤگەیەکی جوان و دڵڕفێنی تێدایە.
ئەم تاڤگەیە بە دەیان مەتر بەرزی لە کانیاوەکانی زاگرۆس سەرچاوە دەگرێت و پاشان دەڕژێتە ڕووباری وهرەکان لە دۆڵە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەسفەهان.