سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی جەختی لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە پارێزگای ئەنبار، وتی: ئەم پارێزگایە لە چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان زیاترین زیانی بەرکەوتووە.
ناوبراو وتی: دەبێت ووشیار بین و وانە لە ڕابردوو وەربگرین، لە بەر ئەوەی کە پیلانگێڕییەکان هێشتا لە پارێزگای ئەنبار بەردەوامە.
فەیاز وتی: ئێمە خوێن و کەرامەت و چارەنووسی هاوبەشمان هەیە و ئەوەی دژی ئەمە بیر دەکاتەوە لە بەرامبەریدا ڕادەوەستین.
سەرۆکی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بە سزادانی بەرپرسان و فەرماندەکانی ئەم ڕێکخراوە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، وتی: ئەمریکا لە پێگەیەکدا نییە کە باس لە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق بکات، لە بەر ئەوەی کە فەرماندەکانی ئێمە لە لایەن خەڵک و گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و ئەوان وەفایان بۆ فەرماندە تێکۆشەرەکانی خۆیان هەیە.
فالح فەیاز وتی: دەبێت بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
وتیشی کە ئێمە دەمانەوێت لە سەر بنەمای ڕێزگرتن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە گەڵ هەمووان – بەدەر لە ڕژێمی زایۆنیستی – پەیوەندیمان هەبێت.