جام کوردی:
تیمه هونه‌رییه‌كان وێناكردنی سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان ته‌واو كرد.
ئه‌مه ده‌سپێکی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی باس نیوزه که تێیدا هاتووه: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیایه‌كی عه‌ره‌بییان ئاشكرا كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخانكردووه بۆ هه‌ڵكه‌ندی سنوری ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش. حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌نیازه تاكو مانگی ئایاری داهاتوو ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو ببێت. دواتر ڕاپرسییه‌ك له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی”غه‌د پرێس” كاركردن له‌و خهندهقهدا نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكردووه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان نه‌توانن دزه‌بكه‌نه ناو هه‌رێمی كوردستان. له‌سنوره‌كانی سوریاوه ئاراسته‌ی خه‌نده‌قه‌كه له‌ئێستادا به‌ره‌و باشوری كه‌ركووك ده‌برێت. دیسانه‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی داعشه‌كان نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه له‌سنوری كه‌ركووك(وه‌ك سایته‌كه نوسیویه‌تی.(
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی”غه‌دپرێس” مه‌به‌ست لهههڵكهندنی ئه‌و خه‌نده‌قه، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه له‌داهاتوودا بیانخاته سه‌ر ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه.
كێ خه‌نده‌قه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نێت؟
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵكه‌ندنی سنوره‌كان ده‌كات. یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه پرۆژه‌كه ده‌پارێزن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین پسپۆڕی بیانی كه‌له‌ناویاندا 20 پسپۆڕی جوگرافیا له‌ئه‌مریكا و فه‌ره‌نساوه، له‌گه‌ڵ 25 پسپۆڕی هونه‌ری ئه‌مریكی، 40 ئه‌ندازیاری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریكی، 60 پسپۆڕی بواری ته‌قینه‌وه له‌ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا، سه‌رقاڵی چاودێری كردن و كارئاسانی كردنن بۆ پرۆژه‌كه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و تیمه هونه‌رییه دوو بنكه‌ی سه‌ره‌كییان هه‌یه، یه‌كێكیان له‌كه‌ركووك و ئه‌ویتریان له هه‌ولێر داناوه.حكوومه‌تی هه‌رێمییش ئامێر وكهلووپهلهكانی بۆ دابین كردووه.
به‌گوێره‌ی خه‌نده‌قه‌كه سنوره‌كه كوێ ده‌گرێته‌وه؟
خه‌نده‌قه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر پێی ده‌گوترا “ناكۆكی له‌سه‌ر” جیاده‌كاته‌وه له‌ناوچه‌كانی تری عێراق.له‌باكوری ڕۆژهه‌لاتی ناوچه‌ی به‌دره له‌پارێزگای واسته‌وه به‌ره‌و باشوری به‌له‌دروز به‌رز ده‌بێته‌وه، ئینجا بۆ باشوری خانه‌قین له‌پارێزگای دیاله. له‌كفری و دوزه‌وه له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سهلاحهدینیشهوه به‌ره‌و حه‌ویجه له‌باشوری كه‌ركووك ده‌چێت. ئینجا به‌ره‌و مه‌خمور و حه‌مدانیه‌و تكلێف و باكوری موسڵ، له شه‌نگال كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای “سه‌لاحه‌دین” ده‌ڵێت: ” به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه خه‌نده‌قه‌كه له شاره‌دێی ره‌بیعه‌وه ده‌ستی پێكردووه، له شاره‌دێی گوڵاڵه كۆتایی دێت“.به‌هۆی ئه‌و خه‌نده‌قه‌وه هه‌موو ناوچه‌كانی “ناكۆكی له‌سه‌ر” له‌باكوری به‌دره‌و سه‌لاحه‌دینه‌وه تاكو باشوری كه‌ركووك و باكوری موسڵ تاكو شه‌نگال ده‌خرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئامادهسازییهكدهبێت بۆ جیابوونه‌وه له‌عێراق و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
چالاكوانێكی توركمانی له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تویته‌ر ده‌نوسێت: ” ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد به‌هاوكاری پسپۆڕانی بیانی و به‌پشت به‌ستن به جی.پی.ئێس جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌كۆتاییشدا نزیكه‌ی 70-80%ی ناوچه‌كانی توركمانیش له‌خۆ ده‌گرێت“.
خه‌سڵه‌ته هونه‌رییه‌كانی خه‌نده‌قه‌كه
ئه‌و خه‌نده‌قه كه‌بۆ سنوره‌كانی كوردستان هه‌ڵده‌كه‌ندرێت، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 440 كیلۆمه‌تر. پانییه‌كه‌ی 2مه‌تر و نیو. قووڵییهكهیشی ده‌گاته 3 مه‌تر. له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته سنوری ناوچه‌كانی كه‌ركووك و بڕیاره له‌مانگی ئایاری داهاتوودا كۆتایی بێت.
دوای داعش
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای كۆتایی هاتن به‌ڕێكخراوی داعش، هه‌رێمی كوردستان ڕاپرسی بكات له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی. پێشتریش”مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به”بی.بی.سی” ڕاگه‌یاندووه: ” عێراق به‌شێوه‌ی كرده‌یی دابه‌ش بووه.پێویست نیه له‌م دۆخه كاره‌ساتباره‌دا بمێنینه‌وه. ڕاپرسی ده‌كه‌ین و، پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری گه‌له‌كه‌مانه‌وه. هیوادارین ئه‌وانی تریش به‌هه‌مان شێوه ڕه‌فتار بكه‌ن“.
له‌باره‌ی كاتی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی، بارزانی گوتویه‌تی: ” ناتوانین كاتێك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دیاری بكه‌ین له‌ئێستادا”. به‌ڵام گوتویه‌تی:”پرسه‌كه پرسی چه‌ند مانگێكه“.