دیپلۆماتکارێکی باڵای پێشووتری تورکیا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا تۆمەتبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاشار یاکیش وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا وتی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرپرسی خوڵقاندنی ئەو کێشە و قەیرانانەیە کە ئێستا لە سوریا و بە هۆی پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بەرۆکی حکومەتی ئەنکەرەی گرتووەتەوە.
ناوبراو وتی کە پاڵپشتی سەرۆک کۆماری تورکیا لە تیرۆریستان لە سوریا، ئەنکەرەی ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار کردووەتەوە.
یاکیش داوای لە ئەردۆغان کرد کە پاشەکشە لە سیاسەتە هەڵەکانی لە سوریا بکات.
دەوترێت کە ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەگاتە 15 هەزار سەرباز و ڕۆژانە بەردەوامە لە زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی.