جام کوردی:
دوای ئه‌وه‌ی که له ساڵی 2015 شه‌پۆلی په‌نابه‌ران ڕووی له وڵاتانی ئه‌ورووپی کرد، ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان له وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک پرسیار بووه‌ته‌وه. له وڵاتی فه‌رانسه که به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین وڵاتانی ئه‌ورووپی داده‌نرێت و یه‌کێکه له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌نابه‌ران به‌م شێوازه درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن. وێنه‌کان ڕوونه و پێویست به هیچ ڕاپۆرت و هه‌واڵێک ناکات، له وڵاتێک که خۆی به لایه‌نگری مافی مرۆڤ ده‌زانێت و به‌رده‌وام ڕه‌خنه له وڵاتانی دیکه به بۆنه‌ی پێشێل کردنی مافی مرۆڤه‌وه ده‌گرێت، ئه‌مه‌یه دۆخی ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هه‌زاران کیلۆمه‌تر وشکانی و ده‌ریایان بڕیوه تا ئامانجه‌کانی داهاتووی ژیانیان له‌وێ شوێنگری بکه‌ن.