بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردەوە کە گەمارۆکانی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە هەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل ئەللامی ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا ڕێگری لە کاندیدبوونی کەسایەتییە عێراقییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا بکات و وتی کە یاسای عێراقی هیچ بڕگە و خاڵێکی وەهای تێدا نییە کە بە هۆی بڕیارەکان و سیاسەتی ئەمریکاوە کەسێک نەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتی خۆی بکات.
ناوبراو وتی: هەندێک لایەن بە ئەنقەست پڕوپاگەندەیان لە سەر ئەم بابەتە دەستپێکردووە بەڵام لە عێراق دەستوور و یاسا سەروەرە و کەسێک بە هۆی سزادانی لە لایەن ئەمریکاوە ڕێگریی لە بەشداری و کاندیدبوون لە هەڵبژاردمەکان لێنەکراوە.
ئەللامی وتی کە سزاکانی ئەمریکا بۆ دژایەتی گرووپەکانی خۆڕاگری و تەنیا بە مەبەستی ڕەزامەندی ڕژێمی زایۆنیستییە و هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نابێت.