جام کوردی:
تیرۆریسته‌کانی داعش له ساڵی 2014 هێرشێکی به‌ربڵاو و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان دژ به یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ئه‌نجام داوه و به‌شێکی زۆری خاکی ئه‌م وڵاته‌یان کۆنتڕۆڵ کرد.
تیرۆریسته‌کانی داعش له لایه‌ن ئه‌مریکا، ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان پاڵپشتی ده‌کرێن:
له‌و ساڵه‌دا و له ژێر کاریگه‌ری په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسییه‌کانی عێراق، گرووپی تیرۆریستی داعش به هاوکاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک ئیسرائیل، ئه‌مریکا، تورکیا و عه‌ره‌بستان پیلانێکیان بۆ هێرش کردنه سه‌ر عێراق جێبه‌جێ کرد.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا تیرۆریستان به هاوکاری پاشماوه‌ی به‌عسییه‌کان، له به‌هار و هاوینی ساڵی 2014 هێرشیان کرده سه‌ر عێراق و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و ئه‌لئه‌نبار و به‌شێک له که‌رکوک له لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کران و ئه‌م ڕووداوانه‌ش کاریگه‌ری زۆری له ئاستی ناوخۆییدا له وڵاتی عێراق دانا.
به‌شداری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی ئازادکردنی ناوچه‌کانی عێراق:
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌دا مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای عێراق و هێزه خۆبه‌خشه‌کان بوونه ئامرازی یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و پاش ئه‌مه‌ش، چالاکییه سه‌ربازییه‌کان له پیناو ئازادی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ده‌ستیپێکرد.
له ساڵی 2014 له سه‌ره‌تادا ئامرلی، سولێمان به‌گ، زلوعییه له باکور و ناوه‌ڕاستی عێراق و پاشان جه‌له‌ولا و سه‌عدییه له پارێزگای دیاله و دواتریش سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ئه‌م پارێزگایه ئازاد کران. چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به ئازادکردنی تکریت سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له زستانی 2015 جێبه‌جێ کرا و ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئازادبوونی ته‌واوی پارێزگاکه پێویست به کاتی زیاتریش ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی واکتیو به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی شیکاری بارودۆخی گرووپی تیرۆریستی داعشی تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو تاوتوێ کردووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: له مانگه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی، گرووپی تیرۆریستی داعش شاره‌کان، سه‌رکرده‌کان و هه‌روه‌ها یه‌کێک له سه‌رچاوه داراییه‌کانی خۆیی له ده‌ستدا، به‌ڵام ئایا ئه‌مانه‌ش ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی جیهانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌کات؟
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه: به‌شێک له ڕاکێشیگه‌لی ئه‌م گرووپه له ئێستادا کاڵ بووه‌ته‌وه و سه‌دان که‌س له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گاڵته به ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی ده‌که‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به پێی ڕاپۆرته‌کان، ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی له ڕژێمی زایۆنیستی کردووه و داوای له موسڵمانان کردووه که په‌یوه‌ندی به‌و گرووپه‌وه بکه‌ن که ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م داواکارییه پێشوازییه‌کی ساردی لێ‌کرا.
ئیندیپندنت له ڕاپۆرتێکدا ئه‌گه‌ری شکست هێنانی داعشی به ته‌واوی تاوتوێ کردووه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: لێکچوونی پێکدادانه‌کانی ئێستای عێراق و شه‌ڕی ئه‌فغانستان له ساڵانی داهاتوو به ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه. ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانیان نییه که له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن. داعش له سوریا له به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا، شانسێکی ئه‌وتۆی بۆ سه‌رکه‌وتن نییه.
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا، ده‌سکه‌وتی به‌رچاوی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌بووه
ئه‌ڵبه‌ت چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا ده‌سکه‌وتی به‌رچاوی بۆ ژووری عه‌مه‌لیاتی مۆسکۆ – دیمه‌شق له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌بووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش پیشان ده‌دات ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌راورد به مۆسکۆ توانای ئه‌وتۆی له دژایه‌تی کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش نه‌بووه.
به‌م دواییانه نه‌خشه‌یه‌ک له میدیا بیانییه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه که تێیدا شکسته‌کانی داعش له ساڵی 2014 تا کۆتایی 2015 پیشان دراوه. له ساڵی 2014ی زایینی له سه‌دا 40ی خاکی عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو و پاش به‌شداری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، هاوکێشه‌کان تووشی گۆڕانکاری بوو.
نزیکه‌ی له سه‌دا 20ی خاکی عێراق لای داعش ماوه‌ته‌وه:
له ساڵی 2014 وه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێدرا، پارێزگاکانی دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌لئه‌نبار و به‌شێک له که‌رکوک له لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو و له ئێستادا چه‌ندین به‌ش له پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌شێکی بچووکی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار لای داعش ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له نه‌خشه‌کان بڕوانین به پێی دوایین نه‌خشه‌ی بڵاوکراوه، نزیکه‌ی له سه‌دا 20ی خاکی عێراق له کۆنتڕۆڵی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییهدایه و پێشڕه‌وییه‌کان بۆ ئازادکردنی ته‌واوی ئه‌م وڵاته درێژه‌ی هه‌یه.
سووپا و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی عێراق ئیراده‌ی به‌هێزیان بۆ پاککردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دووپات کردووه‌ته‌وه و ئه‌ڵبه‌ت ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه عێراقییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگوازنه‌وه و وا پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه نه‌ده‌بوون سه‌رکه‌وتنه‌کان و سه‌ر له نوێ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که دانیشتووانی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ش، ڕووداوه‌کانی پارێزگای دیاله و فڕێدانی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکایان بۆ داعش له سه‌عدییه و جه‌له‌ولا و کرده‌وه‌کانی هاوشێوه‌یان له بیر نه‌کردووه.