باڵیۆزی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ئەگەر ترەمپ یەک ساڵی دیکە سەرۆک کۆمار دەبوو، پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل ئاسایی دەکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید فریدمەن ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل.
ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی ئاشتی نێوان چوار وڵاتی عەرەبی و ئیسرائیل هەنگاو دەنێت.
فریدمەن وتی: بە پێی ئەوەی کە دیمۆکراتەکان گرنگی بە پرسی مافی مرۆڤ لە سعوودیە دەدەن، مسۆگەربوونی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز لە گەڵ تەل ئەبیب دژوار دەبێت بەڵام سعوودیە بەردەوامی بە پەیوەندییە نهێنییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل دەدات.