وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا بە ئاماژە بە کۆتا ڕۆژانی ڕژێمەکەی دوناڵد ترەمپ وتی کە جیهان بە بێ ئەوان باشتر دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لەو تویتەدا ڕایگەیاند کە زیانەکانی ڕژێمی ترەمپ بۆ سەر مرۆڤایەتی بە تێڕوانینی توندڕۆکانی ئەو ڕژێمە هێشتا کەم بووە.
ناوبراو وتی: بەتیرۆریست ناساندنی حوسییەکان کە دۆخی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان لە یەمەن خەراپتر دەکات و درۆ و شەڕەنگێزییەکانی مایک پۆمپیۆ لە کۆتا ڕۆژانی شەرمەزاری حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ، پیشاندەری گرنگینەدانی تەواوە بە ئاشتی.