وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین کەوتووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیلبر ڕاس وتی کە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین بە چەندین جار مەترسیی لە سەر پرۆسەی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گاز لە دەریای باشوری چین داناوە و ئەمەش بە ئامانجی گوشاری سیاسی لە سەر ئەو وڵاتانە بووە کە لە گەڵ پەکین ناکۆکییان هەیە وەک وڵاتی ڤێتنام.
ناوبراو وتی کە ئەم سیاسەتەی چین بە مەترسییەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ئاشتی جیهانی دادەنرێت.
ئەمریکا بە شێوازێک سزای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چینی داوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبێت بۆ هەر ئاڵوگۆڕێک لە گەڵ ئەم کۆمپانیایە موڵەت وەربگرن.