ئەو دادوەرە عێراقییە کە بەرپرسی دۆسیەی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسە، جەختیکردەوە کە دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردنی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاش کۆکردنەوە زانیارییەکان و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو دادوەرە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە بە پێی مادەی 406 یاسای سزادانی ئەم وڵاتە بووە و بە تاوانی تیرۆری شەهید ئەبومەهدی بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە نوێنەری یاسایی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان بەشدار بووە.
ئەو دادوەرە هەروەها ڕایگەیاندووە کە دادگای عێراق دۆسیەکەی وەک تاوانێک کە لە خاکی ئەم وڵاتەدا ڕووی داوە تاوتوێ کردووە و بڕیارەکەش هەر بە پێی یاساکانی عێراق دەرکراوە نەک ئەو وڵاتەی کە تۆمەتبارەکەی تێدایە.
وتیشی کە تاوانبارەکە بە فەرمی دانی بەم تاوانەدا ناوە و هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە نێوان عێراق و ئەمریکادا نییە کە موڵەتی وەها تاوانێکی بەو دابێت.