جام کوردی:
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گۆڕه‌پانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانه. گه‌ڵاڵه و پلانه جۆربه‌جۆره‌کان، ئامانجه‌کان و کارامه‌یی له دانوستان به پێداویستییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه داده‌نرێن، به‌ڵام خاڵی ته‌واوکه‌ره‌وه نین. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌ک بازرگانی، ئه‌وه‌ی که جێی گرنگی و بایه‌خه، قۆناغی جێبه‌جێ کردنیه‌تی.
ئه‌م بابه‌ته له ساڵی 2016 زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه ده‌چێته قۆناغی تاقیکردنه‌وه. یه‌کێک له نموونه‌کانی ڕێکه‌وتنی ترانس پاسیفیکه که له به‌رواری 12ی ئۆکتۆبه‌ر له نێوان وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌مریکا واژۆ کرا. جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌توانێت ببێته هۆی پته‌وبوونی بازرگانی جیهانی، زیاتربوونی گه‌شه‌ی ئابوری و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا.
جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕیکه‌وتننامه به‌نده به په‌سه‌ندکردنی له‌و 12 وڵاته‌ی که واژۆیان له سه‌ر کردووه. په‌سه‌ند کردن یان ڕه‌ت کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه به تایبه‌ت له ئه‌مریکا و ژاپۆن که پله‌ی یه‌که‌م و سێهه‌می ئابوری جیهانییان هه‌یه، زۆر گرنگه. هه‌مووان چاویان بڕیوه‌ته بڕیاره‌که‌ی کۆنگرێس سه‌باره‌ت به‌م ڕیکه‌وتننامه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕیکه‌وتننامه‌یه له لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه زۆر لاوازه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دژایه‌تی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ڕاگه‌یاندووه. ده‌نگی نه‌رێنی به‌م ڕیکه‌وتننامه‌یه ده‌توانێت کاریگه‌ری سیاسی ئه‌مریکا و هێزی ئه‌م وڵاته وه‌ک هاوپه‌یمانێکی متمانه‌پێکراو ڕووبه‌ڕووی پرسیار بکاته‌وه.
دووه‌م تاقیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به سوریایه که ده‌توانین به گه‌وره‌ترین شکستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ناوی ببه‌ین. له مانگی دسمبێر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به کۆی ده‌نگ بڕیاری ژماره 2254ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و دیاری کردنی چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه ده‌رکرد، شه‌ڕی پێنج ساڵه‌ی ناوخۆیی سوریا تا ئێستا بووه‌ته هۆی کوژرانی 300 هه‌زار که‌س و ئاواره‌بوونی ملیۆنان که‌سی دیکه.
به‌ڵام چوارچێوه‌ی دیاریکراو له‌م بڕیاره‌دا شتێکی گشتییه و پرسی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د و ماوه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باسی لێ نه‌کراوه. ئه‌م بڕیاره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شدار له دانوستانه‌کان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه. به له‌به‌رچاو گرتنی به‌ربڵاوی گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌ی سوریا و وڵاتانی دراوسێ، ده‌توانین بڵێین که گه‌یشتن به ئاگربه‌ست به پشت به‌ستن به‌م بڕیاره ساڵانێک مسۆگه‌ر نابێت.
سێهه‌م تاقیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وایه که له مانگی دسمبێر له شاری پاریس واژۆی له سه‌ر کراوه. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌ندێک به‌ڵێنی خۆبه‌خشانه‌ی وڵاتانی به‌شدار له خۆ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه که چه چاوه‌ڕوانییه‌کی له‌وان هه‌یه، ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێ کردنی نییه.
چواره‌م به‌ستێنی تاقیکردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی واشنتن له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێرانه. ناکۆکی هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌کانیان له ئارادایه. گرنگتر له‌مه‌ش، هه‌نگاوی پێویست ئه‌وه‌یه که ڕێگری له چوونی دراوسێکانی ئێران به‌ره‌و چه‌کی ناوه‌کی بکرێت. یه‌کێک له کێشه‌کانی به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، هه‌نگاوی پێویست بۆ دڵنیاییه له به‌لاڕێدا نه‌چوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران پاش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که.
له‌م خاڵانه چه‌ندین وانه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه: یه‌که‌م، ئه‌گه‌رچی ڕێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به ئه‌سته‌م دێنه قۆناغی واژۆبوون، هیچ لایه‌نێک نابێت له واژۆبوونی ڕێکه‌وتنێک ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ست به شایی بکات. دیپلۆماتکاران پێویسته له پێناو پاڵپشتی ته‌واو له ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن و ئه‌مه‌ش به ئاسانی مسۆگه‌ر نابێت، به‌تایبه‌ت له هه‌ندێک دیمۆکراسی وه‌ک ئه‌مریکا که باڵه جیاوازه‌کانی حکومه‌ت له لایه‌ن پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا به‌ڕێوه ده‌برێت.
ڕاستی دووه‌م ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی نێوان دانوستانه‌کان و جێبه‌جێ کردنیان، خاڵێکی گرنگه و له زۆربه‌ی ڕێکه‌وتنه‌کاندا هه‌ندێک خاڵ به ته‌م و مژاوی ده‌مێننه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بواری جێبه‌جێ کردن ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ده‌که‌نه‌وه.
سێهه‌م ئه‌وه‌ی که، به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له هه‌ندێک قۆناغدا لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌ڵێنه‌کانی به پێی پێویست جێبه‌جێ نه‌کات. چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ لایه‌نی پێشێلکار ئه‌وه‌نده‌ی کاتی دانوستانه‌کان و پێشکه‌وتنی ڕێکه‌وتننامه‌که جێی گرنگی و بایه‌خه.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و چوار ڕێکه‌وتنه گرنگه‌ی که له ساڵی 2015 له ئاکامی هه‌وڵی به‌رده‌وامی دانوستانکاران واژۆیان له سه‌ر کرا، جێبه‌جێ کردنیان له ساڵی 2016 ئه‌سته‌متر و دژوارتره و به واتایه‌کی دیکه له نێوان نووسینی ده‌قی فلێم و ده‌رهێنانی ئه‌و فلێمه جیاوازی زۆر هه‌یه.
نووسه‌ر: ڕیچارد هاس
سه‌رچاوه:پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی