ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بەدر ڕایگەیاندووە کە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی ئەم وڵاتە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە و وەک سزادانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشورە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عودەی شەعلان وتی: لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق هەرێمی کوردستان پاداشت کراوە، لە کاتێکدا کە هیچ داهاتێکی نەوت و خاڵە سنورییەکانی ڕادەست نەکردووە.
ناوبراو وتی: پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بە بێ جیاکاری و لە بەرژەوەندی عێراق کاریان کردووە.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی بەدر وتی: ئەگەر بودجە بەم شێوازە تێپەڕێندرێت، وەک سزادانی گەلی عێراقە و دەبێت دادپەروەریی تێدا بکرێت.