گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکایان لە دژی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی ئەبوفەدەک مەحمەداویی خستە لیستی تیرۆرەوە، گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق لە دژی ئەو بڕیارە هاتنە دەنگ و ئیدانەیان کرد.
هاشم موسەوی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی نۆجەبا دژی بڕیارەکەی ئەمریکا وتی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خۆی بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی دارایی تیرۆریستان و بڕیار و سزاکانی هیچ بایەخێکیان نییە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ناوی مەحمەداوی کەوتووەتە لیستی تیرۆرەوە، سووکایەتی ئەمریکایە بە عێراق و دامەزراوە سەربازییەکانی.
موسەوی جەختیکردەوە کە ئەمریکا پێداگری لە سەر هەڵەکانی دەکاتەوە و ئەڵبەت تێچووی ئەم بڕیارە زاڵمانەش دەدات.