دانیشتن بۆ چەندین کاتژمێر لە هەندێک کەسدا بووەتە خو، بە تایبەت لە ئێستادا بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە زیاتریش بووە و بووەتە مەترسییەک.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بەو چوار نەخۆشییە دەدرێت کە لە ئەگەری زۆر دانیشتن تووشی مرۆڤ دەبێت.
نەخۆشی دڵ:
ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 9 کاتژمێر دادەنیشن و جوڵەیان نییە، مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ لە سەدا 10 بۆ 20 زیاد دەکات، هەروەها نەخۆشی شەکرەش.
زیادبوونی کێشی جەستە:
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر و خواردنیش لە گەڵیدا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و کەمتر سووتاندنی کالۆری جەستە، ئەمەش کێش زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچەی کەمەر.
شێرپەنجە:
کەم جوڵەیی جەستە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە، بە تایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و سی.
مەیینی خوێن:
دەمارە خوێنییەکان فراوان دەبن و دەئاوسێن، ئەمەش مەترسی مەیینی خوێن زیاتر دەکات.