ئامانجی یەکەم و کۆتایی حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ پەراوێزخستن و تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران بوو تا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەسەڵاتی تاران لە ناوچەکە لاواز بکرێت، بەڵام ئەنجامی ئەم سیاسەتە پەراوێزکەوتنی ئەمریکا و تێکدانی ڕەوشی ئەو وڵاتە لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بوو.
ترەمپ کە هەوڵی دەدا بە سیاسەتە هەڵەکانی لە دژی ئێران و کشانەوەی بێ سوودی لە ڕێکەوتنی ناوەکی و هەروەها سەپاندنی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکان، ئێران پەراوێز بخات، بەڵام لە ڕاستیدا وڵاتەکەی خۆیی تەنانەت لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا و ئەورووپا دوورخستەوە. پاش هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس، ئەمریکا ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشەیەکی ناوخۆیی بووەتەوە و پشوودرێژی ئەوان وا کۆتایی هاتووە کە تەنانەت بۆ ئەم ماوە کەمەش سەرۆک کۆمارەکەیان پێ قبووڵ ناکرێت.
ترەمپ کە هەوڵی پەراوێزخستنی ئێرانی دەدا، خۆی پەراوێز کەوتووە و تەنانەت پاش ئەوەی کە مەترسییەکەی لە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و تەنانەت جیهان بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر هەژمارەکەی داخست و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش هەمان بڕیاریان هەیە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خەونی بە پەراوێزکەوتنی ئێرانەوە دەبینی، لایەنگرانی لە میانەی هێرشی سەر کۆنگرێس، چەند شوێنێکیان لەو ناوچەیە بۆمبڕێژ کرد، بە شێوازێک کە پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە لایەنگرانی ترەمپ لە ناوەندی 50 ویلایەت لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی بایدن هەوڵی گردبوونەوەی چەکداری دەدەن.
ترەمپ کە ویستی گەمارۆدانی ئێرانی دەدا، پاش هێرشەکەی کۆنگرێس، چەند بانک و کۆمپانیایەکی ئەویان سزا داوە و تەنانەت دوو بانکی نزیک لە خۆی هاوکارییان لە گەڵ ئەودا هەڵپەساردووە.
ترەمپ کە هەوڵی پەراوێزخستنی ئێرانی دەدا، ئێستا ئەورووپا بڕیاری داوە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ نەکات، بە شێوازێک کە دوایین سەردانەکەی بۆ ئەورووپا هەڵوەشاندەوە. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کە هەڵوەشانەوەی ئەو سەردانە پەیوەندی بە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بایدنەوە هەیە و پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەوە نییە. بەڵام کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە لایەنگرانی توندڕۆی ترەمپ هەوڵی گەمارۆدانی کۆنگرێس لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی بایدن دەدەن.
ترەمپ و پۆمپیۆ کە بە هەر ڕێگایەک هەوڵی پەراوێزخستن و لاوازکردنی ئێرانیان دەدا، خۆیان بەوپەڕی شەرمەزارییەوە پەراوێزخران. لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ هیچ دەسکەوتێکی بۆ ئەمریکییەکان نەبوو بەڵکوو تەنیا خزمەتیان بە ڕژێمی زایۆنیستی کرد.