جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ئایا نزیکبوونەوەی ئیمارات لە تورکیا بە واتای دوورکەوتنەوەی لە سعوودیە دەبێت؟

جام کوردی – پێدەچێت ئیمارات لە سیاسەتی نزیکبوونەوە لە تورکیا بیەوێت پەیامێک بە سعوودیە بگات، ئەمەش محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەی توڕە کردووە، کەسێک بە ناوی موجتەهید کە هەواڵ و زانیارییەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعوودیە بڵاو دەکاتەوە، ئەم زانیارییەشی ئاشکرا کردووە.

كانونی دووه‌م 13, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

پێدەچێت ئیمارات لە سیاسەتی نزیکبوونەوە لە تورکیا بیەوێت پەیامێک بە سعوودیە بگات، ئەمەش محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەی توڕە کردووە، کەسێک بە ناوی موجتەهید کە هەواڵ و زانیارییەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعوودیە بڵاو دەکاتەوە، ئەم زانیارییەشی ئاشکرا کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ساڵانی ڕابردوو تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە، ململانێ و تێڕوانینی جیاوازیان هەبووە. دۆسیەی سوریا، قەتەر و لیبیا لەو بابەتانەن کە هەر دوو وڵات ناکۆکی زۆریان لە سەریان هەبووە، بە شێوازێک کە ئیمارات لە دۆسیەی لیبیا بەم دواییانە تورکیای بە دەستێوەردان و لایەنگری لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە کێبەڕکێی ناوچەیی نێوان تورکیا و ئیمارات لە لایەکەوە و ئاڵۆزتربوونی دۆخی لیبیا باڵی بە سەر پەیوەندییە سیاسییەکانی ئەم دوو وڵاتەدا کێشاوە و لەم نێوەندەدا هەرچەندە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بۆنی سیاسیی لێدێت بەڵام کاریگەریشی لە سەر پەیوەندییە ئابورییەکان هەبووە، بە شێوازێک کە لە ساڵی 2018 تا ئێستا ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی تورکیا و ئیمارات بەرەو دابەزین ڕۆیشتووە.
بۆ ئیمارات سیاسەتی نزیکبوونەوەی لە تورکیا هەڵبژارد؟
لە پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کە لە وڵاتی سعوودیە بەڕێوەچوو و قەتەر لە گەڵ سعوودیە و هاوپەیمانەکانی ئاشتی کرد، ئیمارات سیاسەتێکی جیاوازی لە گەڵ تورکیا پەیرەو کردووە. ئەنوەر قەرقاش وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئیمارات بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بیر لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیا دەکاتەوە و وێڕای بەرگریی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە ئەنکەرە، ڕایگەیاندووە کە ئیمارات یەکەم هاوبەشی بازرگانی تورکیایە.
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا و پەیامێک بۆ سعوودیە:
تەنیا چەند رۆژ پاش ڕاگەیاندنی نافەرمی ئیمارات لە سەربەخۆیی بڕیارەکانی لە سعوودیە لە ڕێکخراوی ئۆپێک، هەواڵی جموجوڵەکانی سعوودیە بۆ ئاشتی لە گەڵ قەتەر بڵاو کرایەوە. بەدەر لەوەی کە ئاشتی سعوودیە لە گەڵ قەتەر تا چەندە سوودی هەبێت، خاڵی گرنگ ئەوەیە کە سعوودیەکان بە بێ ڕاوێژی ئیمارات ئەو بڕیارەیان دەرکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیمارات وەک شوێنکەوتووی سعوودیە لە ساڵی 2017 بووە بەشێک لە قەیرانی ناوچەی کەنداوی فارس و سنورەکانی بە ڕووی قەتەردا داخست. وڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس 13 مەرجیان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە خستەڕوو کە پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا و داخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە قەتەر یەک لەو مەرجانە بووە بەڵام حکومەتی دەوحە مەرجەکانی لە دژی دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی خۆی ناو برد و ڕەتیکردەوە.
بەم پێیەش سەرکردەکانی سعوودیە داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە گەڵ قەتەر کرد و میرنشینی قەتەریش ڕەزامەندی لە سەر ئاشتی تاکلایانە دەربڕی، بەڵام ئیمارات کاتەکەی بۆ ئاشتی لە گەڵ ئەو وڵاتە بە گونجاو نەزانی و هەر ئەمەش بووە سەرەتای ناکۆی نێوان ئەبوزەبی – ڕیاز.
ئەنوەر قەرقاش وتی کە وڵاتەکەی خوازیاری باشترکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ تورکیا. پێدەچێت کە ئیمارات لەم ڕێگایەوە بیەوێت پەیامێک ئاراستەی سعوودیە بکات کە ئەمەش بن سەلمانی نیگەران کردووە. وەک چۆن کە موجتەهید بڵاوکەرەوەی نهێنییەکانی دەسەڵاتی پاشایەتی سعوودیە ڕایگەیاندووە، بن سەلمان هەست بەوە دەکات کە لە لایەن ئیماراتەوە سووکایەتیی پێکراوە، لە بەر ئەوەی کە سعوودیە بۆ ڕازیکردنی ئیمارات لە دۆسیەی لیبیا و چەند دۆسیەیەکی دیکە هەوڵی سزادانی تورکیای دەدا و تەنانەت چەند ڕێوشوێنێکی بۆ سنوردارکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە گرتەبەر بەڵام بن زاید لە تورکیا نزیک بووەتەوە و هەوڵ دەدات پەیوەندییە ئابوری و گەشتیارییەکانی ئیمارات لە گەڵ ئەو وڵاتە بەهێز بکات.
خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی:
یەکێک لەو وڵاتانەی کە لە بەرامبەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەی توندی هەبوو، تورکیا بوو، تەنانەت لەو هەڵوێستانەی تورکیا پەیامی ئەوەش هەبوو کە ڕەنگە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە گەڵ ئیمارات ڕابگیرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا خۆی خاوەنی پەیوەندییەکی نزیکی سیاسی، ئەمنی و ئابورییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی. ڕژێمی تەل ئەبیب زۆربەی نەوتی پێویستی خۆی لە ڕێگای تورکیاوە دابین دەکات و ئەگەر تورکیا بیەوێت لەو ڕێگایەوە دەتوانێت گوشار لە سەر ئەو ڕژێمە دابنێت. هەر بۆیە زایۆنسیتەکان دەیانەوێت کە ئیمارات ببێتە جێگرەوەیەک بۆ دابینکردنی نەوت و ئەگەر بە هەر شێوازێک کێشە بۆ دابینکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە بخوڵقێت، لە ڕێگای ئیماراتەوە ئەو کێشە چارەسەر ببێت.
ئیمارات لە ڕێگای پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا هەوڵ دەدات لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاو بنێت. پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش شەڕی 2008 ی غەززە و بە تایبەت پاش ڕووداوی کەشتییەکەی مەڕمەڕە لە ساڵی 2010 ئاڵۆز بوو و ئیمارات ئێستا هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و تەل ئەبیب دەدات.
شکستی سیاسەتەکانی ئیمارات لە ناوچەکە:
سیاسەتەکانی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە وەک لیبیا شکستی هێناوە و پێشبینی دەکرێت لە یەمەن ئەمەش ڕوو بدات. دۆسیەی لیبیا یەکێک لە ئاڵۆزترین دۆسیەکانی نێوان ئیمارات و تورکیا لە ساڵانی ڕابردوو بووە و ئێستا پاش دابەزینی ڕۆڵی نەرێنی و دەستێوەردانەکانی ئیمارات لە پاڵپشتیکردنی ژنڕاڵ خەلیفە حەفتەر، هەر دوو وڵات هەنگاوێک بەرەو نزیکبوونەوە هەنگاویان هەڵگرتووە.
ئیمارات لە جۆبایدن دەترسێت:
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی دوناڵد ترەمپ چاوەڕواننەکراو بوو، بە تایبەت سعوودیە کە بۆ سەرکەوتنی ترەمپ دەستی دایە هەر هەوڵێک و ئیمارات کە بۆ ڕەزامەندی ناوبراو ڕێکەوتنی ئاشتیی لە گەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد.
بە ڕای چاودێران، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا سیاسەتێکی جیاوزی دەبێت و ئەمەش وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەی نیگەران کردووە و مەترسی ئەوەیان هەیە کە لەم چوار ساڵەدا لە لایەن واشنتنەوە پەراوێز بخرێن.
بە گشتی، ناکۆکییەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیمارات و تورکیا لە دەیەی ڕابردوو بە تایبەت لە دۆسیەکانی وەک لیبیا ئاراستەیەکی دیکەی بە خۆوە بینی. ئەو ناکۆکییانەش کە ڕەگ و ڕیشەی سیاسی و ئایدۆلۆژیایی هەیە، هەر بۆیە تەنانەت ئەگەر هەر دوو وڵاتیش ئیرادەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان هەبێت پێناچێت پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ ساڵانی پێش ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان بگەڕێتەوە و بە ئاسانی ئاسایی بکرێتەوە.

Previous Post

کەشتییە زەبەلاحەکەی ئێران ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداوی فارس کرا

Next Post

چارەنووسی ئەوانەی دژایەتی ئێرانیان دەکرد

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
چارەنووسی ئەوانەی دژایەتی ئێرانیان دەکرد

چارەنووسی ئەوانەی دژایەتی ئێرانیان دەکرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020