کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری دوورخستنەوەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنگرێسی ئەمریکا بە کۆی 223 دەنگ بەرامبەر بە 205 دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی لە پۆستەکەی پەسەند کرد و مایک پێنس جێگرەکەیی بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ناچار کرد.
ئەو هەنگاوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە نانسی پلۆسی سەرۆکی کۆنگرێس 24 کاتژمێر موڵەتی بە مایک پێنس دابوو تا بە پێی هەمواری مادەی 25 لە دەستووری ئەو وڵاتە بڕیاری لادانی ترەمپ لە پۆستەکەی بدات.