یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سزادانی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی لە لایەن ئەمریکاوە لە پێناو پاڵپشتی ئاشکرا لە گرووپی تیرۆریستی داعش ناو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە، پاڵپشتی ئاشکرایە لە گرووپی تیرۆریستی داعش.
ناوبراو فالح فەیازی بە سەرکردەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پارێزەری ئاسایشی عێراق و ناوچەکە ناو برد و وتی کە ئەمریکا ئەبومەهدی موهەندیس تیرۆر دەکات و سزای فالح فەیازیش دەدات بەڵام سەرکردەکانی داعش دەپارێزێت.