جام کوردی:
وته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌رووپا ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاودێری دۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕیاز و تاران ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیک، عه‌ره‌بستان پاش له سێداره‌دانی که‌سایه‌تی ئائینی ئایه‌تووڵا شێخ نه‌مر و کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران، به فه‌رمی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
کاترین ڕی، وته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: ئێمه له نزیکه‌وه چاودێری دۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕیاز و تاران ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندییه‌کانمان له ئاستێکی باڵادا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوان ده‌کات سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که له‌م هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆز و ناسه‌قامگیره‌دا به‌رپرسانه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن.
شایانی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای له‌م دوو لایه‌نه کرد په‌ره به ناکۆکییه تائیفییه‌کان نه‌ده‌ن و ڕاشیگه‌یاند که ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که نابێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ببێته‌وه.