بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقدا هاتووە کە بەدواداچوونی پێویست بۆ بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دژی کەسایەتییە فەرمییەکانی عێراق دەکرێت و ئەمەش بە دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دادەنرێت.
ڕەوتی حیکمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم دەستێوەردانە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای دەسەڵاتی نیشتمانی عێراق ناوی بردووە و دژایەتی خۆیی بۆ تۆمەتبارکردنی کەسایەتییە سیاسی و حکومییەکانی عێراق ڕاگەیاندووە.