بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ناوبراو وتی: پاش ئەنجامدانی پشکنین، دەرئەنجامەکەی دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوەیەک بەرکەوتنم نەبێت تا وەکوو تێیدەپەڕێنم، هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازم، تکایە بەردەوام بن لە خۆپارێزی.