بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار کۆبووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر دوو لا گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پاراستنی سەروەری عێراق و ڕەتکردنەوەی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ئەم وڵاتەدا کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش و شانە نوستووەکانی ئەم گرووپەیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دووپات کردەوە.