جام کوردی:
مرۆڤه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ یه‌کدی، هه‌ندێک کات ویستوویانه وته و ئامانجه‌کانی خۆیان له چوارچێوه‌ی هێما و ئیشاره‌ته‌کان به زمان بێنن و له‌م بڕوایه‌دایه که هێماکان باشتر ده‌توانن په‌یامی مه‌به‌ست ڕابگه‌ێنن. وه‌ک چۆن مسرییه‌کان له سه‌رده‌می کۆن چه‌شنێک له گوڵیان به ناوی ئه‌سیریس به هێمای مردن ده‌زانی، هیندستانییه‌کان گوڵی نیلۆفه‌ڕیان به نیشانه‌ی تاجی خودا ناو ده‌برد و بابڵییه‌کان ماریان به هێمای مانه‌وه و به‌رده‌وامبوون ده‌زانی و ئێرانییه‌کان خۆریان وه‌ک نیشانه‌ی ژیان و به‌خشنده‌یی پێناسه کردووه. هێما و نیشانه‌کان، بینه‌ر و خوێنه‌ر بۆ قوڵایی دیارده‌کان ڕێنمایی ده‌کات و له بابه‌تێکی بێ که‌ڵک جیایان ده‌کاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئامانجه‌کانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌و هێمانه‌مان بۆ ڕوون ببێته‌وه. هێما و نیشانه‌کان هه‌رده‌م هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی جیاوازن. له جیهانی سیاسه‌ت و له هه‌ندێک کاتدا، کرده‌وه‌ی وڵاتان زیاتر نیشانه و هێمای تێدا به‌دی ده‌کرێت. کرده‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر که له سه‌رووبه‌ندی گۆڕانکارییه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌رهه‌ڵدانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی شێعه‌ی عه‌ره‌بستانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد چه‌ندین هێمای تێدا به‌دی ده‌کرێت که ئه‌م په‌یامانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت:
1)سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێعه‌کان: به ڕای ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان، ئه‌وه‌ی که بۆنی ئێرانی و شێعه‌ی سیاسی بدات پێویسته سه‌رکووت بکرێت. شێعه‌کانی عه‌ره‌بستان به ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بۆ کاروباری تاکه‌که‌سی لایه‌نگری ئائینی شێعه بن و به ده‌ر له‌مه‌ش پێویسته گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌تی ئالی سه‌عوود و وه‌هابیسم بن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی به ته‌نیا له ئاستێکی نزمی وه‌ک ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و گونده‌کان قبووڵ ده‌کرێت و پێویست به‌وه ده‌کات که له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه ببرێت و هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک که خه‌سار به پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته بگه‌ێنێت، به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه و به واتایه‌کی دیکه پێکه‌وه‌بوون و وتووێژ له سیاسه‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان پێگه‌یه‌کی نییه.
2)بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئێران: عه‌ره‌بستان به هۆکاری جیاواز که ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به تارانه‌وه نه‌بێت، ویستی بێڕێزی کردنی به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌یه. ئه‌م وڵاته پێی وایه که به ئاکام نه‌گه‌یشتنی پلانه‌کانیان له یه‌مه‌ن، عێراق، سوریا، لۆبنان و به‌حره‌ین به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئێرانه که له هه‌ندێک کاتدا ڕۆڵی ئێران به گه‌وره‌یی پیشان دراوه، هه‌ر بۆیه ڕۆڵی عه‌ره‌بستان له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، نه‌بوونی هاوکاری له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری منا، هه‌وڵی تێکده‌رانه له سوریا و له به‌رچاو نه‌گرتنی هه‌ستیاربوونی تاران له شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر به چه‌شنێک بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئێران خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. به واتایه‌کی دیکه عه‌ره‌بستان به‌م هه‌وڵانه‌ی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیی به‌رامبه‌ر به ئێران پیشان داوه.
3)پیشاندانی هێز: عه‌ره‌بستان له‌و بڕوایه‌دایه که هێزی یه‌که‌می جیهانی عه‌ره‌بییه و ئه‌م مافه‌شی بۆ پارێزراوه که له وڵاتانی وه‌ک یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی هه‌بێت. هه‌ر چه‌نده عه‌ره‌بستان له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیدا ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام بۆ پیشاندانی ڕواڵه‌تی به‌هێزی خۆی په‌نای بۆ کرده‌وه‌ی وه‌ک له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر کردووه. پاش ئه‌م تاوانه‌ش، هاوکات کۆتایی به ئاگربه‌ستی یه‌مه‌ن هێنا.
4)سیاسه‌تی دژبه‌یه‌کی ڕۆژئاوا: ڕۆژئاواییه‌کان له عه‌ره‌بستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ردا سه‌باره‌ت به سه‌رکووت کردنی سیاسی ئه‌م وڵاته و سیاسه‌ته دژه مرۆڤییه‌کانی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و یان ناڕه‌زایه‌تی کاریگه‌ریان نابێت. ڕیاز له‌وه دڵنیایه که هه‌ندێک کرده‌وه‌ی وه‌ک له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر کاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر په‌یوه‌ندی ستراتژیکی عه‌ره‌بستان و ڕۆژئاوا دانانێت، ڕه‌نگه له‌م ڕووداوه‌دا ئێران به تاوانبار دابنرێت. وه‌ک چۆن له ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی 25ی دسمبێری 2015 له پاریس و ئه‌مریکا که ئێران و شارۆمه‌ندانی تێیدا هیچ ڕۆڵێکیان نه‌بوو، کۆنگرێسی ئه‌مریکا به گۆڕینی یاساکانی ڤێزه، ئێرانی سزا دا.