بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی “هەزار دەستان” نوێ ترین بەرهەمی پەشەنگ کامکار هونەرمەندی ناوداری کوردی ئێرانی و ئەندامی گرووپی کامکارەکان، چل بەش و تەسنیف بۆ سەنتوور لە سێ گا و چوار گا لەگەڵ سی دی ئەم بەرهەمە بڵاو کرایەوە.
پەشەنگ کامکار لە ناساندنی کتێبەکەیدا نووسیویەتی: ئەم کتێبە لە بەردەوامیی کتێبەکانی گوڵنار، یادگاران و سپیدە نووسراوە. لەپێناو جێبەجێ کردنی و ژەنینی باشتری بەرهەمەکان، دەقی هۆنراوەکان هاتووە.
کامکار لە درێژەدا نووسیویەتی: لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ئەم کۆمەڵە زۆر سوپاسی بەڕێز موجتەبا زەمانی دەکەم کە لە قوتابیانی بە توانا و داهێنەرمە.
ئاماژەی بەوەش داوە: بۆ نووسینی بیۆگرافی و هۆنراوەکان سوود لە سەرچاوەگەلێک لەوانە، پیاوانی مۆسیقای کلاسیک و نوێی ئێران لە نووسینی حەبیبوڵا نەسیری فەر، ستران و سروودەکانی ئێران زەمین لە نووسینی سەعید مشکین قەڵەم و لەیادچوو گۆڵبژێرێک لە هۆنراوەکانی ئیسماعیل نەواب سەفا بینراوە.
پەشەنگ کامکار لە کۆتاییدا خۆشحاڵی خۆی لەوەی کە ئەم کۆمەڵەیەی بۆ بەهرەمەندان و فێرخوازانی مۆسیقا تەواو کردووە دەبڕیوە و هیوای ئەوەشی خواستووە کە بەکەڵکی ئەوان بێت.
کۆتایی/.