بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگای بیست و پێنجەم بە درووشمی “نەوتی نیشتمانی، کاڵا و خزمەتگوزاری ئێرانی” و بە ئامانجی ناساندنی دەسکەوتەکانی پیشەسازی نەوت و پلانەکانی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
ئەم پێشانگایە بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندرووستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.
ئەوانەی بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن پێشتر بانگهێشتنامەیان بۆ نێردراوە.