جام کوردی:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان به له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر که‌سایه‌تی ئائینی شێعه، پاش شکستی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له دوو به‌ره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له ڕێگای په‌ره‌پێدانی که‌لێنه‌کانی نێوان سوننه و شێعه، هه‌وڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و شکستانه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان تێچووی سیاسی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری له ئاستی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانی بۆ عه‌ره‌بستان به دواوه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 12ی به‌فرانبار له ڕاگه‌ێندراوێکدا هه‌واڵی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و 46 که‌سی دیکه‌ی بڵاو کرده‌وه، به پێی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه، ئه‌م له سێداره‌دانانه له ڕیاز پایته‌ختی عه‌ره‌بستان و 12 ناوچه‌ی دیکه بووه. هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌م که‌سایه‌تییه پله‌به‌رزه‌ی شێعه له کاتێکدا بڵاو کرایه‌وه که پێشتر و سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندکردنی حوکمی له سێداره‌دانی له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عه‌ره‌بستان، ژماره‌یه‌کی زۆر له زانایان و سیاسه‌توانانی جیهانی ئیسلام داوای به‌تاڵ کردنی ئه‌و حوکمه‌یان له به‌رپرسانی ڕیاز کردبوو. به‌م هۆیه‌شه‌وه، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌م مه‌رجه‌عییه‌ته‌ی شێعه، شۆکێکی گه‌وره نه‌ک ته‌نیا بۆ موسڵمانانی جیهان، به‌ڵکوو بۆ زۆربه‌ی سیاسه‌توانانی ڕۆژئاوایی و دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ بوو. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زانایانی ئائینی سوننه و شێعه و سیاسه‌توانانی جیهانی ئیسلام و وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ستبه‌جێ پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه نه‌شیاوه ده‌ربڕی.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئه‌م کرده‌وه‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستانی به پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ ناو برد. له ڕاگه‌ێندراوی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپادا هاتووه: له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر نیگه‌رانی جیدیی سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و مافی سیاسی و پاراستنیان هێناوه‌ته ئاراوه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی موگرینیدا هاتووه که له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ده‌فرایه‌تی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی هه‌یه و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ناوچه‌که ده‌بێت.
دیوانی چاودێری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر ده‌ربڕیوه. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، دیوانی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند که به له سێداره‌دانی ئه‌م زانا شێعه‌یه، ئاڵۆزییه‌کانی عه‌ره‌بستان ته‌واو نابێت و له سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵ، په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستانه‌وه ده‌بێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری به بابه‌تێکی سیاسی ناو بردووه.
شێخ نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر له دایکبووی ساڵی 1959 و له کاتی له سێداره‌دانی ته‌نیا 56 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو. ناوبراو له ناوچه‌ی عه‌وامیه‌ی قۆتهیف له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئائینیدا له دایک بووه.
ناوبراو که سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی شێعه‌کانی عه‌ره‌بستانی ده‌کرد له ساڵی 2012 و پاش سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دژ به تاوانه‌کانی ڕژێمی ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. شێخ نه‌مر که له ڕه‌خنه‌گرانی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی سه‌رکووت و دووچاوه‌کی ئالی سه‌عود بوو، پێشتریش له ساڵه‌کانی 2004، 2006، 2008 و 2009 ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و ماوه‌یک له به‌ندیخانه‌دا ژیانی به سه‌ر بردبوو. شێخ نه‌مر هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی ڕیاز له ناوچه‌که‌دا ده‌گرت و به توندی ئیدانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی له سه‌رکووت کردنی ناڕه‌زایانی شێعه‌ی به‌حره‌ین ده‌کرد.
ئه‌م کرده‌وه‌ی ڕژێمی عه‌ره‌بستان له درێژه‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی ئه‌و وڵاته و ئاڵۆزی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ناو موسڵمانان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که پاش ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌لیک سه‌لمان به‌رفراوانتر بووه. عه‌ره‌بستان که شه‌ڕێکی دژواری له یه‌مه‌ن هه‌ڵگیرساندووه و پاش 10 مانگ هێشتا به ئامانجه دیاری کراوه‌کانی نه‌گه‌یشتووه، هه‌وڵ ده‌دات به پشتیوانی له ڕه‌وتی ته‌کفیری و ئاڵۆزی نێوان سوننه و شێعه له جیهانی ئیسلام، به چه‌شنێک قه‌ره‌بووی شکستی سیاسه‌ته‌کانی له دوو به‌ره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا بکاته‌وه و به لاڕێدابردنی ڕای گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، شکسته‌کانی له ژێر سێبه‌ری ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی په‌رده‌پۆش بکات. ئه‌م وڵاته که هه‌وڵێکی بێ ئاکامی له ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی سوریا هه‌بووه و به ئامانجه‌کانی له دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه، خۆی به دۆڕاوی سه‌ره‌کی گۆڕانکارییه‌کانی جیهانی ئیسلام ده‌زانێت له ئێستادا به بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای ته‌کفیری و توندڕۆیی ناسراوه.
بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م شکستانه‌ش، گرووپی نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا به شه‌ڕی یه‌مه‌ن، خۆی به پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی له جیهانی عه‌ره‌ب بناسێنێت. به‌ڵام به پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سیاسه‌توانانی ڕۆژئاوایی، ده‌سکه‌وتی عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن به ته‌نیا کوژرانی هه‌زاران خه‌ڵکی بێ تاوان و زیاتربوونی ئاستی ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌بوونی گرووپه توندڕۆ‌کان له‌م وڵاته بووه. هه‌ر بۆیه عه‌ره‌بستان له سه‌رجه‌م به‌ره‌کاندا خۆی به دۆڕاوی سه‌ره‌کی ناوچه‌که ده‌زانێت، به‌ڵام دانپێدادان به‌م ڕاستییه له لایه‌ن شازاده‌کانی ئه‌و وڵاته، کارێکی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که سیاسه‌تی بێ بنه‌مای گرووپی نوێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان دژبه‌ری زۆری له نێو بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و بووه‌ته هۆی که‌لێن و چه‌ند به‌ره‌یی له نێو ئه‌واندا. هاوکات له گه‌ڵ ناکۆکییه ناوخۆییه‌کان، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و که‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و تێچووی زۆری شه‌ڕی یه‌مه‌ن، کورتهێنانی زۆری بودجه‌ی بۆ عه‌ره‌بستان وه‌ک خه‌ڵات به دیاری هێناوه و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان هه‌بووه و به هۆکاری زیاتربوونی ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌کان له‌و وڵاته‌دا داده‌نرێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان به له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر نه‌ک ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که لاوازی پلانه سیاسی، ئابوری و سه‌ربازییه‌کانی خۆیان به‌ره‌و ناکۆکی نێوان سوننه و شێعه هان بده‌ن، که‌چی تێده‌کۆشن پیشان بده‌ن که به توندی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی خۆیان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تی له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ڕژێمه، تێچووی زۆری به دواوه ده‌بێت.
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان به چه هۆکار و ئامانجێک ئایه‌تووڵا نه‌مریان له سێداره‌دا، ئه‌م کرده‌وه‌یه کاردانه‌وه‌ی سیاسی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، ناوچه‌که و جیهان بۆ عه‌ره‌بستان به دواوه ده‌بێت.
له ئاستی ناوخۆییدا، ناڕه‌زایه‌تی شێعه‌کان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ڕیاز په‌ره ده‌ستێنێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه شێوازی هێمنانه‌ی به ئاراسته‌ی توندووتیژیدا ببرێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش کاتێک گرنگیی ده‌بێت که شێعه‌کانی عه‌ره‌بستان سه‌ره‌ڕای ناکۆکییان له گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌و وڵاته، خۆیان به یه‌کپارچه‌یی وڵات پابه‌ند ده‌زانن، به‌ڵام له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ده‌توانێت ده‌سپێکی جیابوونه‌وه‌ی نێوان شێعه و سوننه‌ی عه‌ره‌بستان بێت.
له ئاستی ناوچه‌که‌شدا کرده‌وه‌کان دژ به ڕژێمی عه‌ره‌بستان ڕوو له زیادبوون ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگرین که چوارده‌وری عه‌ره‌بستان له‌و وڵاتانه پێکهاتوون که زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌یان شێعه‌ن وه‌ک ئێران، عێراق، به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن، یان شێعه‌کان له‌وێدا که‌مینه‌ن، وه‌ک کوێت، له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ده‌توانێت تووڕه‌یی ئه‌م حه‌شیمه‌ته زۆره‌ی شێعه دژ به عه‌ره‌بستان کۆبکاته‌وه و گوشاره‌کانی سه‌ر ڕیاز له بواره جیاجیاکاندا زیاتر بکات. بچووکترینی ئه‌مانه‌ش به‌هێزبوونی وره‌ی شێعه‌کانی یه‌مه‌نه بۆ خه‌بات دژ به عه‌ره‌بستان. له ئاستی جیهانیدا ده‌توانین ئاماژه به زیاتربوونی گوشاره‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی له سه‌ر ڕیاز بده‌ین به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌رکووت و ئاڵۆزی و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک دیوانی چاودێری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بووه.
هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان، له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر تێچووی زۆری بۆ ئه‌و ڕژێمه ده‌بێت که ده‌توانێت ببێته هۆی شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.