بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتی: بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق بۆ گواستنەوەی یەکە سەربازییەکانی سوپا بۆ دەرەوەی شارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دۆسیەی ئەمنی شارەکان ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.
ناوبراو وتی: بەشێکی زۆری بازگەکانی دەرەوەی شارەکان و هەروەها دۆسیەی ئەمنی لە زۆربەی پارێزگاکان تا ئێستا دراوەتە وەزارەتی ناوخۆ.
خەفاجی وتی: بە چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان، دۆسیەی ئەمنی تەواوی شارەکان بە وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.
ڕاشیگەیاند کە فەرماندەیی گشتی پرۆسە هاوبەشەکان لەم ڕاسپاردەیەدا هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ دەکات.