جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

چه‌ند ئاماژه‌یه‌ک به‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ شاری مه‌ککه‌

كانونی دووه‌م 2, 2016
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی:

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

حیكمه‌ت و داناییی خوای په‌روه‌ردگار وای خواستووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانی كردۆته‌ مرۆڤێك وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ خوا خۆی تایبه‌تمه‌ندی كردوون له‌ هه‌ندێ كاردا كه‌ سروشتی بانگه‌واز و پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌یان ده‌یگه‌یه‌نێت و پێویستی ده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) باشترینی خه‌ڵك و پێرۆزترینیان بووه‌ لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك سه‌رجه‌می مرۆڤه‌كانی دیكه‌ وابووه‌ له‌ سروشتی مرۆییدا؛ خواردنی ده‌خوارد، به‌ بازاڕدا ده‌ڕۆشت، ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرد كه‌ مرۆڤ له‌ ژیانی ئاساییی خۆیدا پێویستی پێیانه ‌و به‌ بێ ئه‌وانه‌ ژیان و گوزه‌رانی بۆ ناكرێت.

له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند كار و كرده‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوه‌ستین تاكوو كارامه‌یی و به‌شداریی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بزانین له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له‌ خۆشی و ناخۆشی و كاروباری ژیانیاندا.

یه‌كه‌م شتێك كه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕائه‌كێشێ كاتێ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قوناغی لاوێتیدا شوانی ئه‌كرد بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه ‌و مه‌ڕی بۆ ده‌له‌وه‌ڕاندن. ئیمامی بوخاری له‌ ئه‌بوو هوره‌یره‌وه‌ خوا لێی ڕازی بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( ما بعث الله نبيا إلا ورعى الغنم، فقال الصحابة رضي الله عنهم : حتى انت يا رسول الله ؟ قال : نعم، كنت أرعها على قراريط لأهل مكة ) (خوا هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه‌ مه‌گه‌ر شوانی مه‌ڕی كردووه‌، هاوه‌ڵه‌كان خوا لێیان ڕازبیێ وتیان: ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، من شوانیم ده‌كرد له‌ سه‌ر چه‌ند پاره‌یه‌كی كه‌م (قراریط) بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه‌) مه‌به‌ستیش له‌ قراریط به‌شێكی دینارێكه‌، واته‌ پاره‌یه‌كی كه‌م.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌و كۆبۆنه‌وه ‌و دانیشتنانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌و كێشه‌ گرنگه‌كان ده‌یانبه‌ست به‌شداری گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و لێیان جیا نه‌ده‌بۆوه‌، به‌رده‌وام نزیك بوو له‌ كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نان، دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه‌ لێیان و گۆشه‌ گیر نه‌ده‌‌بوو، ئه‌وه‌ته‌ به‌شداری له‌و په‌یمانه‌ گرنگه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه‌دا كرد به‌ په‌یمانی فضول (حلف الفضول) به‌ ناو بانگه‌، وه‌ك له‌ موسنه‌دی ئه‌حمه‌دا هاتووه‌: ( شهدت في دار عبد الله بن جدعان حلفاً ما أحب أن لي به حمر النعم، ولو دعيت إليه في الإسلام لأجبت) (ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له‌ ماڵی عبدالله‌ی كوڕی جه‌دعان خۆشه‌ویستر بوو له‌ لام له‌ ئاژه‌ڵه‌ سووره‌ (ئه‌و كاته‌ ئاژه‌ڵی سوور به‌ تایبه‌ت حوشتر زۆر به‌ نرخ بووه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ ئیسلامیشدا بانگ كرامه‌وه‌ بۆ په‌یمانێكی وه‌ها ئه‌وه‌ دێم به‌ ده‌میه‌وه‌. ئه‌لبانی ته‌صحیحی كردووه‌.

له‌و دانیشتن و په‌یماننامه‌یه‌دا، گرێ و په‌یمان به‌سترا له‌ سه‌ر به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنی مافخوراوان و به‌رگریكردن لێیان، تاكو مافیان نه‌خورێت و سته‌میان له‌ سه‌ر لاببرێ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌م په‌یمانه‌دا هه‌ڵیداوه‌و وه‌سفی كردووه‌ -وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌- چونكه‌ په‌یمانه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی نه‌كرد بۆ ده‌مارگیری و هه‌ڵچونی نه‌فامی، به‌ڵكو له‌ به‌ر سه‌رخستن و یارمه‌تیدانی سته‌ملێكراوان بوو.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ گه‌ڵ ڕۆڵه‌و نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا به‌شداری كرد له‌ دروستكردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ كاتێك لافاو لێیداو بنه‌كه‌ی ڕاماڵی و نزیك بوو بیڕوخێنێ، له‌ بوخاریدا له‌ فه‌رموده‌ی جابره‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: ( لما بنيت الكعبة ذهب النبي صلى عليه وسلم والعباس ينقلان الحجارة ) (كاتێ كه‌عبه‌ دروستكرایه‌وه‌ هه‌ڵچنرایه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ گه‌ڵ عه‌باسدا –مامی- به‌ردیان ده‌گواسته‌وه‌ بۆی).

وه‌ له‌و به‌شداری و هاوبه‌شیانه‌ی ئه‌وه‌ بوو كه‌ كاتێ كه‌عبه‌ دروستكرایه‌وه‌و ویستیان به‌رده‌ ڕ‌ه‌شه‌كه‌ بخه‌نه‌وه‌ شونێی خۆی –پاش ئه‌وه‌ی كه‌ جیاوازیان تێكه‌وت كه‌ كامیان به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ دابنێ و گه‌شته‌ ڕادده‌ی ناخۆشی- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ی پێ كردن كه‌ به‌رگێك بێنن و به‌رده‌كه‌ی بخه‌نه‌ سه‌ر، وه‌ هه‌ر سه‌ره‌ك تیره‌و هۆزێكیش له‌ لایه‌كیه‌وه‌ ده‌ستی بداتێ و به‌رزی بكاته‌وه‌ تا هه‌موو به‌شدار بن، ئه‌وجا كاتێ به‌گوێیان كردو به‌رزیان كرده‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خۆی به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه‌ شوێنی خۆی و ناكۆكی و مه‌ترسی به‌ یه‌كاچونیشی لێ دور خستنه‌وه‌ و هه‌موو به‌یه‌كه‌و ڕازی بوون.

هه‌روه‌ها له‌ كاره‌كانی تری كه‌ پێی هه‌ڵساوه‌ بازرگانی كردنی بووه‌ به‌ هه‌ندێ له‌ ماڵ و سامانی قوڕه‌یشه‌وه‌، وه‌ به‌ ماڵ و سامانی جه‌دیجه‌شه‌وه‌ خوا لێی ڕازیبێ چووه‌ بۆ شام و بازرگانی بۆ كردووه‌.

له‌ ڕاستیدا ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌م هاوبه‌شی و یارمه‌تیدان و كارانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بن له‌ سه‌ر كارێك به‌لگه‌ن له‌ سه‌ر كاریگه‌ری و ئیجابیه‌ت له‌ ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یدا، به‌ جۆرێك كه‌ له‌ هه‌موو شێوه‌كانی ژیاندا به‌شداری كردوون، ته‌نها ئه‌و كارانه‌ نه‌بێ كه‌ فیتره‌و خۆرسكی ڕێك و دروستی مرۆڤ دانی پیا نانێ و خوا پاراستویه‌تی و له‌و كارانه‌ی دور خستۆته‌وه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ خۆشی و ناخۆشی، له‌ شه‌ڕه‌و ئاشتی، به‌شداری كردوون، ئه‌وه‌ی ئه‌وان چێشتویانه‌ ئه‌میش به‌و شێوه‌، ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نگه‌شه‌یان توش هاتبێ ئه‌میش له‌ گه‌ڵیان بووه‌و له‌ ناویان بوو، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ئاماده‌ی كردبێ بۆ كارێكی قورس و مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌، ئه‌وه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و پله‌و پایه‌ به‌رزه‌ی پێ به‌خشیبوو له‌ ناو گه‌له‌كه‌یدا، له‌ دڵی خه‌ڵكیدا شیرین و خۆشه‌ویست ببوو، ڕێزو هه‌یبه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌سفی ده‌سپاك “الأمين”یان دا به‌ سه‌ریدا كه‌ هیچ كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و وه‌سفه‌ نه‌بوو، ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌مینی و پاراستنی ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی له‌ گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی، درودو سڵاوی خوا به‌ خوڕه‌م له‌ سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ بێت و خوای گه‌وره‌ بمانكاته‌ شوێن كه‌وته‌ی و به‌ هیدایه‌ت و ڕۆشنی ژیان و ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) ژیانمان ڕوناك بكه‌ینه‌وه‌و ڕ‌ه‌وشت و خوو هه‌ڵس و كه‌وتمان شیرین بكه‌ین.

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

ده‌سکه‌وتنی وزه‌ و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی

Next Post

گه‌شتیاری و دوژمنانه‌که‌ی

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post

گه‌شتیاری و دوژمنانه‌که‌ی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020