بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیوب ڕۆبەیعی وتی: ساڵانێکە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی دەستێوەردانەکان و سیاسەتەکانی ئەمریکاوە لە دۆخێکی ئاڵۆز و ناسەقامگیردایە.
ناوبراو وتی: عێراق لەو وڵاتانەیە کە زیاترین کاریگەری و زیانی لە ئاڵۆزییەکان و قەیرانەکانی ناوچەکە بەرکەوتووە و یەکەم وڵاتیشە کە داوای جێگیربوونی ئاسایش و ئاشتی دەکات.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە پێشوازی دەکەین.
کۆتایی/.