بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، جەژنی قوربانی بە دەرکەوتنێکی ڕوونی تەبایی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی موسڵمانان لە سەر بنەمای ئایینی ئیسلام، قورئانی پیرۆز و پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) ناو برد.
پزیشکیان بە ئاماژە بە پێویستی بەهێزکردنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، هیوای خواست کە ئەم جەژنە پیرۆزە، بەستێنی پەرەپێدانی ئاشتی، نەهێشتنی شەڕ و ناسەقامگیری لە ناوچەکە و جێگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری بەردەوام لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلام بخوڵقێنێت./.