بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە دوایین جموجوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: لەم ماوەیەدا سوپای تیرۆریست و تاوانباری ئەمریکا هەندێک جموجوڵی لە ناوچەکەدا هەبووە و وەک نمایشێک دەستی دایە گەشتی فڕۆکە گەورەکان و هەروەها چەند تۆمەتێکیان ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
ناوبراو وتی: لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەوپەڕی تواناوە بۆ بەرگری لە سنورەکانی وشکانی، ئاسمانی، دەریایی و ئاسایشی نیشتمانی لە ئامادەباشیدان.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئێمە ویستی دەسدرێژیمان بۆ سەر هیچ وڵاتێک نییە بەڵام ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵەیەک بکات، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی کاریگەر وەردەگرێت.
کۆتایی/.