بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دۆسیە پەیوەندیدارەکانی واشنتن و تەل ئەبیب، بە تایبەت دەرکردنی حوکمی دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، سزای بە سەر 4 دادوەری دادگای لاهای نێودەوڵەتیدا سەپاند.
دوو لەو چوار دادوەرە بە ناوەکانی ” بیتی هۆلەر لە سلۆڤینیا ” و ” ڕین ئەلابینیگانسۆی خەڵکی بێنین ” ڕۆڵیان لە دەرکردنی حوکمی دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و ئۆئاڤ گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تاوانەکانیان لە شەڕی غەززەدا هەبووە.
دوو دادوەری دیکە بەشدارییان لە دۆسیە پەیوەندیدارەکانی تاوانەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا هەبووە.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی، ڕژێمی زایۆنیستی و هەر هاوپەیمانێکی دیکە، ئەوەی پێویست بێت جێبەجێی دەکات./.










