بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لە وتارێکی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئیمام خومەینی (رە) کە لە زانکۆی کوفە بەڕێوەچوو، وتی: ئیمام پیاوێک بوو، بەبێ لەشکر و سوپا، بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و کاریگەری لە سەر دڵی خەڵک، توانی بۆ هەمیشە ڕەوتی مێژوو بگۆڕێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕووی گشتگیری و تەوابوونەوە ئیمام خومەینی یەکێک بوو لە کەسایەتییە دەگمەنەکانی مێژوو، لە دوای پێغەمبەرانی ئیلاهی و ئیمامە بێ هەڵەکان، کە سیفەتگەلێکی بەڕواڵەت دژبەیەکیان تێکەڵ کردبوو. وەک باوباپیرانی پاکی زانایەکی هەمەلایەنە بوو کە لە چەندین بواردا وەک فیقه و فەلسەفە و عیرفان و سیاسەتدا سەرکەوتوو بوو هەمووی، ئەو زانایەکی ئایینی و زاهید بوو کە ژیانی لە سەر بنەما ئیسلامییەکان و ئەخلاقی بەرز دانابوو.
ئالی سادق وتی: ئیرادە و متمانەی ئەو بە خودای مەزن بە درێژایی تەمەنی و خەباتی سیاسی دیار بوو. ئەم تەقوا قووڵە سەرچاوەی متمانەی خەڵک بوو بە ئەو و شەرعییەتی ئیلاهی بە بزووتنەوەکەی بەخشی، هەروەها ئەم ڕەهەندە ڕۆحییە پێگەیەکی بەرزی بە سەرکردایەتییەکەی بەخشی و بووە هۆی ئەوەی گەلی ئێران بە متمانەوە شوێنکەوتووی بن.
باڵیۆزی ئێران وتی: لە سەر بنەمای ڕوانگەیەکی مرۆڤدۆستانە و ئیسلامی، یەکێک لە خەمە هەرە دیارەکانی ئیمام بەرگریکردن بوو لە ستەملێکراوانی جیهان و بەتایبەتی گەلی فەڵەستین. هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش یەکێک لە گەورەترین دەستپێشخەرییەکانی، ناساندنی ڕۆژی جیهانی قودس بوو لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٩ وەک ڕۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی./.