بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆنی نزیک لە موقتەدا سەدر ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت بە بۆنەی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا.
ناوبراو وتی: بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق بە واتای داگیرکارییە.
زیادی ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت کە گرنگی بە کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە نادات.
وتیشی کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو جەختی لەوە دەکردەوە کە خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دیاری بکرێت.
ئەم ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەمریکییەکان سووکایەتی بە عێراقەوە دەکەن و ڕێگرن لەوەی حکومەتی بەغدا لە گەڵ وڵاتانی دیکە گرێبەستی سەربازی واژۆ بکات.
کۆتایی/.