بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای ئەوەی فێدریکۆ کیێزا لەم وەرزەدا تەنیا 466 خولەک لە 14 یاریدا بۆ لیڤەرپول چووه نێو یاریگا، میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە کە ئەم یاریزانە ئیتاڵییە بەنیازە لەم هاوینەدا لیڤەرپول جێبهێڵێت یان بە شێوەی قەرز یان بۆ هەمیشە بۆ ئەوەی دەرفەتێکی باشتری هەبێت بۆ یاریکردن.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە بە دڵنیاییەوە لە هەفتە یان مانگەکانی داهاتوودا لیڤەرپول جێدەهێڵێت و دوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ناپۆلی زۆر حەزیان لە کڕینی ئەل یاریزانەیە. کیێزا هاوینی ڕابردوو لە یوڤێنتوسەوە چوو بۆ لیڤەرپول بە نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆ، گواستنەوەیەک کە سەرەتا بە کڕینێکی هەرزان دادەنرا. کیێزا سوورە لەسەر ئەوەی لە مۆندیالی 2026 بۆ هەڵبژاردەی ئیتالیا یاری بکات و ئەم بابەتە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی بە جیدی بیر لە بژاردەی جێهێشتنی لیڤەرپول لە لایەن کیێزا بکەینەوە./.