بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند لە ساڵانی نەوەتەکان خەڵک لە کوردستان داهاتێکی ئەوتۆیان نەبوو و لە ژێر کاریگەری دۆخی ئابوری و پاش ڕاپەڕین تەنانەت خەڵکی وا هەبووە کە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی خۆی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان دەفرۆشت بەڵام هەستی کوردبوون و پرسی نیشتمانی هێندە بەهێز بوو کە ئەو کێشە و قەیرانە لەبیر دەکرا.
ناوبراو وتی: هۆکارەکەی ئەوە بوو کە خەڵک هیوای هەبوو، دڵنیایی بە بونیادنان و گەشەی هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا کوردستان خاوەن نەوت و سەرچاوەی داهاتە و خەڵک مافی خۆیانە داوای مووچە بکەن.
کۆتایی/.