بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتی کە سەروەری عێراق هێڵی سوری هێزە چەکدارەکانە.
ناوبراو وتی کە سوپای عێراق خاوەن توانایەکی زۆرە و ئەم سوپایەش پێویستی بە بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی خۆی هەیە.
وتەبێژی سەربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە گەڵ سوریا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان بەردەوامە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە موڵەتی ئەوە نادەین عێراق بکرێتە سەکۆی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
کۆتایی/.