جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, ئازار 12, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی ھەرێم

كانونی دووه‌م 1, 2016
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن


جام کوردی:
لەدوای رووداوەکانی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦، تورکیا ھێزەکانی خۆی لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان جێگیرکردووە، لەو کاتەشەوە ئەو وڵاتە چەند سەربازگەیەکی لەناوچەی بادینان دروستکردووەو لەئێستاشدا ژمارەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاکی ھەرێم، بە زیاتر لە (٣٢٠٠) سەرباز مەزەندە دەکرێت، کە دەیان ئەفسەری پلە بەرزیشیان تێدایە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیان و پارتی دیموکراتیش بوونی پەکەکەو سوپای تورکیا لەھەرێم لەئاستێکدا دەبینێت و بەپێشێلکردنی سەروەریی خاکی کوردستانی دەزانێت.
ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەھەرێمی کوردستاندا بوونیان ھەیە، ھەرچەندە لەساڵی ٢٠٠٣وە بڕیارێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە بۆ دەرکردنی ئەو بنکە سەربازییانە، بەڵام تائێستا ھێزەکانی تورکیا لەسەرخاکی ھەرێمی کوردستان ماون کە ژمارەیان بەھەزاران چەکدار دەبێت.
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی  لەپەرلەمانی کودستان ڕایگەیاند، لەبارەی ھاوکاریکردنی کورد لەجەنگی دژی داعش، تورکیا لەناو ھەموو وڵاتاندا بێ ھەڵوێستترین وڵاتی دونیا بوو، بۆیە ئەم بێھەڵوێستییەی تورکیا لەئایندەدا کاریگەریی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
وتیشی:”ھیچ ماناو بەھایەکی نییە کە سەربازگەی وڵاتی تورکیا لەھەرێمی کوردستاندا ھەبێت و دەرکردنی ئەو سەربازگانەش بووە بەواقیع و پەشیمانبوونەوە لێی، عەیبەیەکی ئەخلاقیی و یاساییە”.
بێستوون فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بوونی سەربازگەی تورک لەھەرێمی کوردستان زۆر بێمانایەو جگە لەمەترسیی و داگیرکردنی کوردستان و زاڵکردنی ھەیمەنەی تورکیا بەسەر ھەرێمدا، ھیچ مانایەکی تری نییە.
 وتیشی:”دەبوایە لەگەڵ ھاتنی داعش بۆسەر سنووری ھەرێمی کوردستان، یەکەم وڵات تورکیا بەرگری لەخاکی کوردستان بکردایە، ئەگەر ھاوکاریی کورد ناکات، کەواتە بوونی ئەم سەربازگانە چ سوودێکی دەبێت ئەگەر مەترسیی نەبێت بۆسەر ھەرێمی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی وت، جێی داخە تائێستا بڕیارێک نەدراوە چ لە پەرلەمان و چ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ دەرکردنی سەربازگەو ھێە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ھیچ بیانوویەک نییە بۆ بوونی ئەو سەربازگانە لە ھەرێمی کوردستاندا.
 ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد: ڕاستە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەڕووی ئابوورییەوە سوودی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام پێویستە تا ئەوکاتە ئێمە تورکیامان بوێت کە تورکیاش ئێمەی دەوێت و زۆر گرنگە وەکو خۆی بیناسین، چونکە ئەو وڵاتە دەیان ساڵە کورد دەکوژێت.
ھەر لەوبارەیەوە د. فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بوونی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان، نایاساییەو مەترسیشە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، مانەوەشیان بابەتێکی سیاسییە، بۆیە لەھەر کاتێکدا کە بگونجێت پێویستە دەربکرێن.
 وتیشی:”من بەبۆچوونی شەخسیی خۆم پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەکەم بۆ دەرکردنی بارەگاو بنکەی سەربازیی ھەر وڵاتێکی بێگانە لەھەرێمی کوردستاندا”.
 بەبڕوای د. فرسەت وتی، ئەگەر بەھانە ھەبێت بۆ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، دەبێت بەھانەش بۆ مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە ھەبێت، چونکە وەکو د. فرسەت دەڵێت:”ئەگەر شەرعییەت بدەیتە پەکەکە دەبێت شەرعییەت بدەیت بەھێزێکی تریش، بەپاساوی بوونی پەکەکە، چونکە مەبەستەکە پاراستنی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستانە”.
لەڕۆژی ١٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨یشدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەیاننامەیەکدا داوایکرد، ھەرچی زووە ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەخاکی عیراق (ھەرێمی کوردستان)دا بچنە دەرەوە.
بەیاننامەکە کە لەلایەن لیژنەی (بەدواداچوونی ڕاستیەکان)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاوکرایەوە، داوای ئەوەشی کردبوو، پەرلەمانی عیراق ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا بکرێنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوکات لەبەیاننامەکەدا ھاتبوو:”ئەو بنکانە لەقوڵایی سنوری ھەرێمی کوردستانن و کاری سەربازیی و سیخوڕی بۆ تورکیا دەکەن”.
قەبارەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان:
لەناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا (٣٢٣٥) ئەفسەرو سەربازو ژەندرمەی تورک بوونیان ھەیە، لەگەڵ چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی، لەوانە: (٥٨) تانک، (٢٧)  زرێپۆش، (٣١) تۆپ و (٢٦) ھاوەن، (١٧) ئاڕبیجی و (١٠) دۆشکە، (٤٠) ئۆتۆمبێلی سەربازیی، (١٣) بیکەیسی، (٢) نازووری شەوانەو (٣) نازووری قاعیدە، (١٠) قەناس و (١) بۆمبی ئەتارو (٤) مۆبایلی سورەیا، لەگەڵ (٢) جیھازی ڕاکاڵ و یەک ڕەسەدو (٢) ڕافیعەو جیھازێکی پێشکەوتووی دەنگ ھەڵگر (انێات)یان لەبەردەستدایە.
ھێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بەسەر (١٣) بنکەو بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک جێگیرکراون.
لەناو ئەو ھەموو بنکەو بارەگا سەربازیانەشدا جگە لەوەی بەشی ھەواڵگری بوونی ھەیە، سریەیەکی تایبەتی ھەواڵگری تورک لەسەربازگەی (باتوفا) بوونی ھەیە، کە لە (٢٠) کەس پێکھاتووەو ئەفسەرێکیش سەرپەرشتی دەکات بەناوی (فاروق بەگ) کە پلەکەی عەقیدە لەسوپاداو جێگرەکەشی موقەدەمێکە بەناوی (عومەر).
بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکان، گەورەترین بنکەو بارەگای سەربازی تورکیا لەڕووی ژمارەی سەربازەوە، لەناحیەی (کانی ماسی)یە کە دەکەوێتە قەزای زاخۆی سەر بەپارێزگای دھۆک، لەو بنکەیەدا (٥٨٠) سەربازو (٩١) ئەفسەرو (٢٤٠) ژەندرمەو (٣٤٠) ھێزی لێدان ھەیە.
لەزانیارییەکاندا باس لەوەدەکرێت، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لەھەرێمی کوردستان لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)ە کە دەکەوێتە بەرامبەر ناحیەی بامەڕنی لەپارێزگای دھۆک.
لەو سەربازگەیەدا (٣٠) تانک و (٨) زرێپۆش و (٦) ھاوەن و (٦) ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایە، جگە لەبوونی ئامێرێکی پێشکەوتووی دەنگگرتن کە بۆ کاری سیخوڕی بەکاریدەھێنن، لەناو ئەو بنکە سەربازییەشدا گەورەترین یەکەی ھەواڵگری سەر بە سوپا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە، بەدوای ئەمیشدا بنکەی سەربازی (کریبی) دێت کە دەکەوێتە قەزای زاخۆ.
لەو بنکە سەربازیەشدا (٤١٤) سەربازو (٦) تانک و (١٥) ئاڕبیجی و (٢) دۆشکەو (٦) زرێپۆش و (١١) تۆپ و (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازی و (١٠) قەناس و (١٢) بیکەیسی و (١) بۆمبی ئەتارو یەک ڕەسەدو (٢) نازورو (٢) مۆبایلی سورەیاو جیھازێکی ڕاکالڕ ھەیە.
بەدوای ئەویشدا بنکەی سەربازی ناحیەی باتوفە دێت کە دەکەوێتە سنوری ئیداریی قەزای زاخۆوە، (٤٠٠) سەربازو (٦) تانک و (٢١) زرێپۆش و (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازیی و سێ نازووری تێدایە.
ھەروەھا بنکەی (سینکی) ھەیە، کە لەو شوێنەش (٨٠) سەربازی تورک بوونیان ھەیەو تۆپێکی (١٢٠) ملمیشیان پێیە.
لەسەربازگەی (سیریی)ش کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدییەوە، تورکیا (٧٥) سەربازی وڵاتەکەی تێدا جێگیرکردووە، بە (٦) تانک و سێ دۆشکاو (٦) ھاوەن و (٤) زرێپۆشەوە.
لەلایەکی تریشەوە ھەر لەسنووری قەزای ئامێدی لەسەربازگەی (کوبکی)، تورکیا (١٣٠) سەربازی جێگیرکردووە لەگەڵ دوو تانک.
ھەروەھا لەھەریەک لەسەربازگەکانی (کمری، کوخی سپی و دەرەی داواتیا) لەناوچەی بادینان، ھەریەکەیان (٧٠) سەربازی تێدا جێگیرکراوە، لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستەو کەلوپەلی سەربازی.
لەسەربازگەی (سەری زیری) دیسانەوە ھەر لەسنووری بادینان، تورکیا (٦٠) سەربازی جێگیرکردووە، لەسەربازگەی (گەلی زاخۆ)، (٣٤) سەربازو لەسەربازگەی ئامێدیش (٤٥) سەربازی تورک بە تەواوی چەک و تفاقی سەربازییەوە بوونیان ھەیە.
سه‌رچاوه‌: snn

Previous Post

دەوڵەتی ئۆسترالیا: ئیران لە رووی ئەمنییەوە زۆر باشە، بۆ پشوودان بڕۆن بۆ ئێران

Next Post

دەسپێکی ساڵی نوێی زاینی لە کڵێسەی سەرکیسی پیرۆز لە تاران

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post

دەسپێکی ساڵی نوێی زاینی لە کڵێسەی سەرکیسی پیرۆز لە تاران

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 138 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020