بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا گەیاندنی پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە لایەن فۆئاد حوسێنەوە بە ئێرانییەکان بە درۆخستەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری هیچ پەیامێکی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئێران نەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگای فۆئاد حوسێنەوە پەیامی ئەوەی بە ئێرانییەکان داوە ماوەی دوو هەفتە کاتیان لە بەر دەستە بۆ کشانەوەی گرووپەکانی سەر بەم وڵاتە لە عێراق./.