جامی کوردی: سەرۆکی لێژنەی رێنوێنیکەرانی گەشتیاریی ئێران بە ئاماژە دان بە بەڕێوەچوونی کۆنوانسیۆنی جیهانی ٢٠١٧ی رێنوێنی کەرانی گەشتیاریی لە ئێران، وتی: بەهۆی بەڕێوەچوونی و ئەنجام دانی ئەم کۆنوانسیۆنە لە ئێران زۆرتر لە ٢٠٠ هەزار رێنوێنی کەری گەشتیاری لە هەموو جیهان، ئێران دەناسن و دەپەرژێنە سەر توءژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئەم وڵاتە.
ئارەشی نوور ئاقایی ئێوارەی پەنج شەممە لە دانیشتن لەگەڵ ئەندامانی جێ بەجێکاری کۆنوانسیۆنی جیهانیی رێنوێنی کەرانی گەشتیاری ٢٠١٧ و شارەساری ئیسفەهان، دەریبڕی: کۆمەڵەی گەشتوانان(تورگردان)ی ئێران وەکوو باقی رێکخراەکانیتر و تەنانەت زیاتریش بۆ پەرەپێ دان و گەشە سەندنی گەشتیاریی هەوڵی داوە، بەڵام ئەم جارە هەوڵمان داوە بۆ گەشتیاریی ئەم وڵاتە لەرێگەی بەڕێوەبردنی کۆنوانسیۆنی جیهانیی رێنوێنی کەرانی گەشتیاریی لە ئێران هەم ببینە پاڵنەر و هۆکارێک بۆ گەشەی ئابووری و هەم گەشە و پەرەپێدانی کەلتووریش بێتە ئاراوە.
ئەو بە ئاماژە دان بەمەی کە بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنوانسیۆنە لە ئێران بە دڵنیاییەوە کەلتووری ئێران لە وڵاتانی جیهان دا پەرە دەستێنێ و بڵاو دەبێتەوە، زیادی کرد: گەشتوانان وەکوو دیپلۆماتە کەلتوورییەکان لە دونیا دا ناسراون و ئەگەر ئێستاکە دەبینین کە ڤەپرسان و سەرۆکانی فیدراسیۆنە جیهانییەکانی رێنوێنە کەرانی گەشتیاریی هاتوون بۆ ئێران، ئەمە ئاماژە دەکات بە دوو خاڵ: یەکەمیان ئەمەی کە وڵات لە رووی گەشتیارییەوە بەتوانە و پڕبڕشتە و دووهەمیش ئەوەی کە گەشتوانانیش هەر بەهێزن چوونکوو ئێمە توانیمان بە گرووپێکی ٩ کەسییەوە ئەم کۆنوانسیۆنە جیهانیی لە ساڵی ٢٠١٧ دا بێرینە ئێران.
سەرۆکی لێژنەی رێنوێنە کەرانی گەشتیاریی ئێران درێژەی دا: بۆ بەدەست هێنانی بەڕێوەبردنی کۆنوانسیۆنی رێنوینی کەرانەی گەشتیاریی ساڵی ٢٠١٧ ئێران لە گەڵ دوو وڵاتی سەنگاپوور و دانمارک بەروڕوو بوو، بەڵام ئێران لەڕووی خشتەی ئاسەوارە گەشتیاری و دیمانەکراوەکان و هەروەها لە رووی هەڵبژاردنی ئەندامانی لێژنەی سەرۆکایەتی، پەسند کرا و بوو بە بژاردە.
نوورئاقایی بە ئاماژە دان بەمەی کە بەهۆی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنوانسیۆنە لە ئێران دا، زۆرتر لە ٢٠٠ هەزار رێنوێنی کەری گەشتیاریی لە هەموو دنیا دا لەگەڵ ئێران ناسیاوەتی پەیدا دەکەن و دەکەونە توێژینەوە و لێکدانەوەی، روونی کردەوە: لە مابەینی ئەم ٢٠٠ هەزار رێنوێنی کەرەی گەشتیاریی زۆرتر لە ٤٠٠ رێنوێنی کەری گەشتیاریی پلە یەکی دنیاش بە مەبەستی بەڕێوە بردنی ئەم کۆنوانسیۆنەوە دێنە ئێران کە ئەم رووداو و دەرفەتە مژگێنییەکی باشە بۆ هەموو وڵاتی ئێران.
ئەو بە ئاماژە دان بەمەش کە ئێمە تا ئێستاکەش هەر براوە و سەرکەوتووی پانتا و بواری گەشتیارین، وتی: لە هەموو پارێزگاران و شارەدارنی وڵات داوا دەکەین کە بۆ بەڕێوە چوونی ئەم کۆنوانسیۆنە بێنە پێشەوە و چوونکوو لە نێوان شارەکانی ئیسفەهان و تاران دا یەکیان میوانداری ئەم کۆنوانسیۆنە دەبن، بەڵام بە دڵنییاییەوە ٥٠٠ رێنوێنی کەری گەشتیاریی لە شارە گرینگ و گەشتیارتەوەرەکانی ئێران بوونیان دەبێت و ئامادە دەبن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەڕای تاران و ئیسفەهان، شیراز، یەزد و تەورێزیش بۆ پێناسەبوونیان بەم گەشتوانان و رێنوێنی کەرانە، دەکەوێتە لیستی گەشتیاریی و دیمانە کردنیانەوە.