جام کوردی:
له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمی کوردستان بارودۆخێکی له‌باری نییه، ناکۆکییه‌کان له گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و قه‌یرانی تیرۆر وه‌ک مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر هه‌رێم خۆنوێنی ده‌کات. داعش نایشارێته‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێت هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت هه‌ولێر و سلێمانی کۆنتڕۆڵ ده‌کات و ئه‌وه‌ی له شه‌نگال کردی، به هه‌مان شێواز له شاره‌کانی دیکه دووپاتی ده‌کاته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا قه‌یرانی ئابوری، کێشه و گرفته‌کانی زیاتر کردووه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌و قه‌یرانه به‌ربڵاوه‌ی عێراقی داگیر کردووه، کاریگه‌ریشی له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان داناوه، ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستان ناڕه‌زایه‌تی زۆری به دواوه بووه، له هه‌مان کاتیش‌دا دژایه‌تی له گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی درێژه‌ی هه‌یه. که‌فاح مه‌حمود که‌ریم ڕاوێژکاری باڵای میدیایی نووسینگه‌ی مه‌سعود بارزانی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسانه، وتووێژێکی له گه‌ڵ ” وقایع اتفاقیه ” ئه‌نجام داوه که ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه:
قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ له ئێستادا ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی باڵا و زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران داهاتوویه‌کی باش بۆ هه‌رێمی کوردستان پێش بینی ناکه‌ن. بۆچوونی به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چییه؟
قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان به‌م زووانه کۆتایی دێت و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا کۆتایی ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان به چاو ده‌بینین. له ئێستادا کێشه هاوبه‌شه‌کانی هه‌رێم و ناوه‌ند گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که ئێمه پێویسته ناکۆکییه‌کانی نێوانمان به زووترین کات چاره‌سه‌ر بکه‌ین. چه‌ندین کێشه‌ی وه‌ک گرووپه تیرۆریستییه‌کان، قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت وامان لێ ده‌کات که بیر له چاره‌سه‌ربوونی کێشه سیاسییه‌کانی نێوانمان بکه‌ینه‌وه تا له‌و ڕێگاشه‌وه کێشه گه‌وره‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. هه‌میشه دامه‌زراوه دیمۆکراتیکه‌کان ناکۆکی نێوان پارت و گرووپه سیاسییه‌کانیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕێگا یاساییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. له سه‌رجه‌م وڵاتانی خاوه‌ن دیمۆکراسی ناکۆکی بابه‌تێکی ئاساییه و له ڕێگای یاساوه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌درێت، هه‌ر پارت و لایه‌نی سیاسی له ڕیگای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ماف و به دڵنیاییه‌وه پێی ده‌گات.
به‌ده‌ر له ناکۆکی سیاسی له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، له ئێستادا گرنگترین کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان چییه؟
تیرۆر و قه‌یرانی دارایی که بوونه‌ته قه‌یرانێک. سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌کانیان له کاتی خۆیدا وه‌رناگرن که هۆکاره‌که‌شی به ته‌نیا بۆ قه‌یرانی دارایی و ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه. نزیکه‌ی 9 مانگ ده‌بێت که فه‌رمانبه‌ران به ڕێک و پێکی مووچه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌مه‌ش هه‌مووان ده‌گرێته‌وه، له خاوه‌ن پله و پۆسته باڵاکان تا فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی. ئه‌م پرسه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌رانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم. چۆنیه‌تی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه، په‌ره به ناکۆکی و قه‌یرانه‌کان ده‌دات له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕواڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی – ئیداری له خۆ ده‌گرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو شوان ڕابه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دا و وتی که ڕه‌نگه له به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌دا، وڵات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی مه‌ترسیداردا ببرێت. به‌ڕێزتان چۆن له‌م وتانه ده‌ڕوانن؟
به‌ڵێ، دۆخی وه‌ها بۆ هه‌رێم زیانی هه‌یه و مه‌ترسیداریش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین که کۆتایی به‌م دۆخه بێنین و به‌م زووانه‌ش وا ده‌که‌ین. ئێمه ئاگامان له نیگه‌رانییه‌کان هه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ربوونیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین و داوای یارمه‌تی له لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌که‌ین تا به سه‌ر کێشه‌کاندا زاڵ ببین.
هه‌رێمی کوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کان له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا و به ئامانجی یارمه‌تی پایته‌خت له ڕووی ئه‌منییه‌وه ده‌کات، وه‌ڵامی ئێوه چییه؟
ئه‌مانه پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاییه که نابێت گرنگییان پێ بدرێت. هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه له سه‌ر ڕای گشتی کاریگه‌ری دابنێن. له کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین که بنکه سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به هێزه خۆبه‌خشه‌کان له چوارده‌وری موسڵ هه‌یه که هێزه ئه‌منییه‌کانیش له‌و بنکانه بوونیان هه‌یه و له گه‌ڵ هه‌رێم له هه‌ماهه‌نگیدان. وه‌زیری به‌رگری عێراق خۆی سه‌ردانی ئه‌م بنکانه‌ی کردووه و له چۆنیه‌تی مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌ک کردنیان ئاگاداره.
کێشه‌کان له گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه کراون؟
نه، هه‌ندێک له کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کراون، به‌ڵام به‌شێکی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. وه‌فدێکی هه‌رێم بۆ درێژه‌پێدانی وتووێژه‌کان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات. به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و شانده‌کانمان سه‌ردانی ناوه‌ند ده‌که‌ن تا بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. هیوادارم به زووترین کات کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و چیدی کێشه‌یه‌ک له نێوان ئێمه و به‌غدا نه‌بێت.
ده‌وترێت هه‌ندێک ناکۆکی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک عێراق هه‌یه، ئایا ئه‌مه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه؟
جیاوازی بیر و بۆچوون سه‌باره‌ت به پرسه جۆربه‌جۆره‌کانی نێوان دوو وڵات، بابه‌تێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی که له گه‌ڵ ئێران کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌بێت که چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، بوونی نییه. ئێران وڵاتێکی گه‌وره‌ی دراوسێی عێراقه و له ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یارمه‌تیده‌ری ئه‌م وڵاته بووه. ئێمه هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پرسه جیاوازه‌کان وه‌ک بواری ئه‌منی، هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زۆرمان هه‌یه. ئه‌وه‌ش که له هه‌ندێک له میدیاکان بڵاو ده‌بێته‌وه، ته‌نیا بۆ شێواندنی ڕای گشتییه و به گشتی دوورن له ڕاستی.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی